العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
دەرماڵە بە كچ و كوڕی شەهیدانی ناوچە دابڕێنراوەكانیش دەدرێت





بەختیار فەرەج، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،ڕای دەگەیەنێت، لەمەودوا دەرماڵە و پێشینەی هاوسەرگیری بە كچ و كوڕی شەهیدان لە ناوچە دابڕێندراوەكانیش دەدرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەختیار فەرەج، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگای وەزارەت ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی وەزارەتی  دارایی بڕیاری خەرجكردنی  مینحەی هاوسەرگیری بۆ كوڕان و كچانی شەهیدی ناوچە دابراوەكان دەركرد، ئێمە ئەمڕۆ وەكو وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری خەرج كردنی ئەو دەرماڵەیە ڕادەگەیەنین."

 

هەروەها گوتی: بە هەوڵی لێژنەی كاروباری پێشمەرگە و شەهیدانی پەرلەمانی كوردستان و بە بڕیاری وەزارەتی دارایی حكوومەت هەرێمی كوردستان،  كوڕان و كچانی شەهیدی ناوچە دابڕاەكان هەرێمی كوردستان ئەوانەی لە 1/1/2010ەوە هاوسەرگیرییان ئەنجام داوە، لەلایەن حكوومەتی هەرێمەوە و لە رێگای وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانەوە بڕی پێنج ملیۆن دینار وەك مینحە وەردەگرن.

 

ئەو ئاماژەی دا: بە گوێرەی ئامارێك كە لە دەست وەزارەتی كاروەباری شەهیدانە، زیاتر لە 400كەس لە كوڕانی و كچانی ئەو ناوچە لە  و مینحەیە سوودمەند دەبن.

 

بەختیار فەرەج، زیاتر گوتی: هەر لە چوارچێوەی بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەرماڵەی خێزان و منداڵ هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی كوردستان خەرج دەكرێت ئەویش لە 1/1/2012ەوە هەژمار دەكرێت .

 

زیاتر ڕوونی کردەوە: بۆ هاوسەری شەهید  50 هەزار دینار و بۆ منداڵ 10هەزار دینار داندراوە، بە هۆی تەواوبوونی لیستی مووچەكان پێشبینی دەكەین خەرجكردنی ئەو دەرماڵەیە بكەوێتە مانگی داهاتوو، واتا مانگی 10.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت