العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
رێژەكەی 100% ە



لە مەراسیمیكدا هاوكاری خوێندن بەسەر 494 كور و كچی شەهیدانی سنوری پارێزگاری سلێمانی دابەش

بە ئامادە بوونی بەرێز  ئارام  ئەحمد محمد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان پێش نیوەرۆی رۆژی 12/8/2012 لە تەلاری تەوار لە شاری سلیمانی هاوكاری خوێندن بەسەر 494 قوتابی و  خوێنكاری كور و كجی شەهیدانی سنوری پارێزگاری سلیمانی دابەش كرا
لەو مەراسیمەدا كە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد بری 1403000000 ملیارێك و جوار سەد و سێ ملیون دینار بەسەر ئەم ژمارە قوتابی و خوێندكارا دابەش كرا.
ملا بەهائەدین محمد بەرێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوانی سلیمانی لە وتەی بەخێر هێناندا ئاماژەی بە هەوڵەكانی وەزارەت كرد بۆ زیاتر خزمەت كردنی مندالانی شەهیدان ئەوانەی دەیانەوێ خوێندن تەواو بكات
دواتر ئارام ئەحمد محمد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان وتەیەكی پێشكەش كرد لەو وتەیەدا ئاماژەی بە هاوكاری كردنی مندالانی شەهید ئەوانەی دەیانەوێ خوێندن تەواو بكەن كرد وگوتی: ئامانجمان لەو هاوكاریە ئەوەیە ئەو بوشاییە پر بكەینەوە كە لە ئەنجامی شەهید بوونی باوانیان بۆیان دروست بووە لە ئێستادا  حكومەتی هەرێم بەم هاوكاریە ئەم بوشاییەیان بۆ پر بكەینەوە لەبەر ئەوەی لەگەڵ قوربانی دانی باوانیان ئەوانیش قوربانیانی بە ژیانی خۆشگوزەرانی داوە.
زیاتر كوتی:یەكێ لەو كارانەی كە پێویستە دوای ئەو هەموو وێرانكاریانەی بەهوێی ئەو سیاسەتانەی كە رژێمی پێشوو پێرەوی كردوە بەر كوردستان كەوتووە وا پێویست دەكات دوبارە ولات بنیاد بنرێتەوە و ئەوەش بە بنیاد نان و پەرە پێدانی مرۆڤی كورد دەبێ و هاوكاری كردنی مندالانی شەهیدانی لەو چوارچێوەیە دەبێ
لە بەشێكی تری قسەكانیدا داوای لە كور و كچی شەهیدان كرد برەو بە خوێندیان بدەن و وابكەن ببنە جێگای سەروەری بۆ شەهیدەكانیان و داهاتووی خۆشیان لە رێگای خوێندنەوە دەستەبەر بكەن، هەروەك بۆ بەردەوام بوونی ئەم هاوكاریە پێوەر و رێسا دیاری كراوە بۆیە دەبێ كارێكی وا بكەن هەم لە خوێندن سەركەوتوو بن و هەمیش درێژە بە برەودانیان پابەندی خوێندنەكانیان بن.
لەلایەكی ترەوە وەزیری كاروباری شەهیدان وئەنفال كراوان رایگەیاند كە تاكو ئێستا 17000 حەفدە هەزار لە كور و كچی شەهیدان لە پێشینەی هاوسەر گیری سود مەند بوون
شایانی باسە ئەم بڕِِِە هاوكاریە خوێندكار و قوتابی سەرجەم قوناغەكانی خوێند دەگرێتەوە هەر لە زانكۆ و پەیمانگا و خوێنگا نمونەییەكان و زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت