العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون له‌گه‌ڵ وه‌فدیكی ئیرانی هاوكاری كردنی یه‌كتریان له‌ رووی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گوره‌ به‌كۆمه‌له‌كان تاوتوی كرد




پێش نیوه‌رۆی رۆژی 9/7/2012 ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفاكراوان پێشوازی كرد له‌ وه‌فدیكی بنیادی پاراستنی شوینه‌وار و كۆمیته‌ی گه‌ران به‌دوای بزر بووانی جه‌نگی كۆماری ئیسلامی ئیران.
له‌دیدارێكدا كه‌ قونصلی ئیران له‌ شاری سلیمانی و به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ئاماده‌ی بوون باس له‌ هاوكاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نیوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئیران كرا.
وه‌فدی میوان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان روون كرده‌وه‌ و رایان گه‌یاند كه‌ هاتوون تاكو له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره‌ به‌كۆمه‌له‌كان بن كه‌ قوبانی هه‌ندێكیان روفاتی قوربانی جه‌نگی 8 نیوان عیراق ئیرانن و له‌ ماوه‌ی رابردوو له‌ چه‌ند شوێنیكی هه‌رێمی كوردستان دوزرابوونه‌وه‌ له‌وانه‌ له‌ سنوری بینجووین و جومان و شاخی شه‌میران له‌ سنوری ده‌ربه‌ندی خان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ویرا به‌خیر هێنانی وه‌فده‌كه‌ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان دوای ئه‌وه‌ی تشكی خسته‌ سه‌ر كاری وه‌زاره‌ت له‌ رووی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌ وه‌فدی میوانی راگه‌یاند كه‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراقی به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه‌ هه‌یه‌ كار بۆ پرسی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن و بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانه‌ش ده‌بێ به‌ هه‌ماهه‌نگی نیوان هه‌ردوولا بكرێت.
هه‌روه‌ك هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كی بۆ كارئاسان كردنی ئه‌ركه‌كانیان خسته‌ روو
له‌ ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانیدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سوپاس گوزاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی به‌ وه‌فدی میوان راگه‌یاند به‌رامه‌به‌ر به‌و كار ئاسانییه‌ی كه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی نیشانی ده‌ده‌ن و تشكی خسته‌ سه‌ر یاد كردنه‌وه‌ی مه‌رگه‌ساتی هه‌لبجه‌ كه‌ بۆ ئه‌مساڵ له‌ یادی 25 ساڵه‌ی كیمیاباران كردنی هه‌ڵبجه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان تر ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ده‌ست خۆشی لێكردن كه‌ ساڵانه‌ی له‌ ئیران یادی كیمیاباران كردنی هه‌ڵبجه‌ زندو راده‌گرن

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت