العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
بۆ خێرا تر كردنی پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆرە بەكۆمەڵەكان



كۆتایی هاتنی خولێكی تری تایبەت بە هەڵدانەوە گۆرە بەكۆمەڵەكان

بەئامادە بوونی ئارام ئەحمەد محمد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان پێش نیوەرۆی رۆژی 2/6/2012 لە پزیشكی دادوەری لە شاری هەولێر كۆتایی هات بە خولێكی تایبەت بە هەڵدانەوە گۆرە بەكۆمەڵەكان كە 14 كەس تێیدا بەشدار بوو.

لە مەراسیمیكدا بروانامەی بەشدار بوون پێشكەش بەو بەشدار بووان كرا.
لەسەرەتای مەراسیمەكەدا د.یاسین كریم امین سەرۆكی پزیشكی دادوەری ویرای خۆشحالی دەربرین بە كۆتایی هاتنی ئەم خولە تیشكی خستە سەر ئەو لایەنانەی كە فیرخوازان تێیدا هەم لە رووی پراكتیكی و هەم لە رووی تیوری وانەیان تێدا وەرگرتووە.

پاشان ئارام ئەحمەد محمد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان لە وتەیەكدا دەست خۆشی لە پزیشكی دادوەری كرد بۆ ئامادە كردنی ئەم پۆلە فیرخوازە و هیوای خواست كە رۆلیان هەبێت لە خیراتر كردنی پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆرە بەكۆمەڵەكان و ئەركەكەیانی بە ئەركشێكی مروفایەتی و نیشتمانی وەصف كرد.

هەروەك پێی راگەیاندن كە یەكێ لە بەرنامەكانی وەزارەت هێنانەوە روفاتی قوربانیانی گەلێ كوردستانن كە لە ناوچە جیاكانی عیراق بوونیان هەیە كە پێویستی بە خیرا كردنی پرۆسەكە هەیە، هەروەك ئاماژەی بە هەدنێ بەربەست كرد كەوای كردوە دێنە پێش پرۆسەی هەڵدانەوە و هێنانەوەی روفاتی قوربانیانی ئەنفال لەوانە گرفتی یاسایی و جوگرافی و ئەمنی
هەروەك تەئكید كاری تیمەكانی گۆرە بەكۆمەڵەكان كردەوە و بەپێویستی زانی كە لە رووی زانی و كاركردنەوەی پڕ چەك بكرێن تاكو ئەو پرۆسەیە بەشێوەیەكی كارا هاوكار بن لە هەڵدانەوەی گۆرە بەكۆمەڵەكان.

لە تەوەرێكی تری قسەكانیدا وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان بەرنامەی وەزارەتی بۆ بەنێو  نەتەوەیی ناساندنی جینوسایدی گەلی كوردستان خستە روو و پێی راگەیاندن كە هەڵدانەوەی گۆرە بەكۆمەڵەگان و ئەرشیف كردنی پاشماوەی ئەم گۆرە بەكومەڵانە هاوكارێكی باش دەبێ بۆ بەزانستی ناساندنی تاوانەكانی ئەنفال و  كیمیاباران و كۆمەڵكوژی بارزانیەكان و كوردانی فەیلی.

شایانی باسە لە ئێستادا بە هاوكاری رێكخراوی ICMP سەرقالی دروست كردنی تیمی تایبەتی هەڵدانەوەی گۆرە بەكۆمەڵەكان لەم رووەوە بۆ ماوەی مانگێك 25 كارمەندی گۆرە  بەكومەڵەگان فێری هەڵدانەوە گۆڕە بەكومەڵەكان و تۆمار كردن و  ئەرشیف كردن دەكرێن

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت