العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان بۆ دروست كردنی تیمی تایبه‌تی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌رده‌وامه‌




دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوو مانگی رابردوو و به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی تیمی تایبه‌تی گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی 25 كه‌س ده‌ربریز و دامه‌زرێندران.
بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی توانی ئه‌م كارمه‌ندانه‌ رێكخراوی ICMP   خولیكی یه‌ك مانگه‌ی بۆ كردنه‌وه‌
رۆژی 1/7/2012 له‌ یه‌كه‌م رۆژی خوله‌كه‌دا، كه‌ له‌ میوان خانه‌ی زانكۆی صلاح الدین به‌رێوه‌چوو چه‌ند وانه‌یه‌ك له‌ باره‌ی جۆنیه‌تی هه‌ڵدانه‌وه‌ گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان و تۆماری كردنی زانیاری تایبه‌ت به‌ قوربانیان و وێنه‌گرتن و ئه‌رشیف كردنی زانیاری و جونیه‌تی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌م روفاتانه‌ و گه‌یاندنی به‌ پزیشكی دادوه‌ری و جۆنیه‌تی راده‌ست كردنه‌وه‌ی ئه‌م روفاتانه‌ له‌لایه‌نی پسپورێكی رێكخراوی نابروا گوترایه‌وه‌ .
له‌م خوله‌دا  به‌شدار بووان هه‌م به‌شێوه‌ی پراتیكی و هه‌م به‌ شێوه‌ی تیروری له‌ بورای گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان راده‌هێندرێ و ئاشنا ده‌كرێن به‌ شێوه‌ی زانستی تاكو بتواندرێ له‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی پشتیان پێ ببه‌سترێ.

سه‌باره‌ت به‌م خوله‌ په‌روین نوری عه‌یز سه‌رپه‌رشتیاری گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان له‌م باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند مه‌به‌ست له‌ دروست كردنی تیمی تایبه‌تی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره‌ به‌كۆمه‌له‌كان خیرا كردنی پروسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره‌ به‌كۆمه‌كانه‌ چونكه‌ ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان پێمان وایه‌ كه‌ به‌شێكی زۆری له‌و گۆره‌ به‌كومه‌ڵانه‌ی كه‌ له‌ ئیستادا ده‌دۆزرینه‌وه‌ روفاتی كوردی تێدایه‌، بۆیه‌ كاركردن بۆ خیرا كردنی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌م گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵانه‌ كارێكی پێویسته‌ له‌ و ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانماندایه‌ .
شایانی باسه‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ماوه‌ی پێشوودا له‌ گه‌وره‌ترین پرۆسه‌دا به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراقی روفاتی 730 قوربانی له‌ گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی مه‌هاری ده‌رهێنا و له‌ زێدی خۆیان به‌ خاكی كوردستان سپیردران و له‌مه‌وبه‌ریش روفاتی 159 قوربانی له‌ گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی زنجیره‌ جیای حه‌مرین ده‌رهێندران پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ كاری جیدی له‌سه‌ر ده‌كرێت.


ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت