العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
له‌ مه‌راسیمیكدا یادی 25 ساڵه‌ی كیمیاباران كردن و ئه‌نفال كردنی دوڵی مه‌له‌كان كرایه‌وه‌




له‌ مه‌راسیمیدا كه‌ ئێواره‌ی رۆژی 17/6/2012 له‌ نزیك گوندی بله‌ی خواروو له‌ دوڵی مه‌له‌كان  سازكرا بوو، یادی 25 ساڵه‌ی كیمیاباران كردن و ئه‌نفال كردنی دوڵی مه‌له‌كان و بله‌ و دوڵی ئاڵانه‌ كرایه‌وه‌.

له‌و مه‌راسیمه‌دا كه‌ نه‌وزاد هادی پاریزگاری هه‌ولێر و قایمقامی خه‌لیفان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفال كراوان و ژماریه‌ك له‌ كه‌س وكاری شه‌هیدانی ئه‌م سنوره‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پیكرد.

له‌ وته‌یه‌كدا قایمقامی خه‌لیفان ویرای به‌خێرهێنانی لیپرسراوانی حزبی و  حكومی ناوچه‌كه‌ جارێكی تر مه‌رگه‌ساتی ئه‌و سنوره‌ی به‌ بیر ئاماده‌ بووان هێنایه‌وه‌ رایگه‌یاندن كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌ت گوزاری به‌شێك له‌ نه‌هامه‌تی و مه‌رگه‌ساتی ئه‌م ناوچه‌یه‌ په‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه‌.

دواتر پاریزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی له‌ وته‌یه‌كدا تیشكی خسته‌ سه‌ر به‌رخودان و خۆراگری خه‌ڵكی ئه‌م سنووره‌ و رۆڵیان له‌ شورشه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی به‌ لانكه‌ی خه‌بات و به‌رخودان ناوبرد.

پاریزگاری هه‌ولێر راشی گه‌یاند پێشكه‌ش كردنی خزمه‌ت گوزاری و باشتر  كردنی ژیان له‌و ناوه‌چه‌یه‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كاری بوَ كرده‌ تاكو ببیته‌ وڵامێكه‌ بۆ ئه‌و  تاوانانه‌ی كه‌ دژی  ئه‌م سنوره‌ كراوه‌ و خزمه‌ت كردنی كه‌س وكاری شه‌هیدانی به‌ خزمه‌تی خه‌بات و تیكوَشانی شه‌هیدانی ئه‌م سنوره‌.

دواتر به‌ره‌فان  حه‌مدی به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان وتاری وه‌زاره‌تی پێشكه‌ش كرد و تێیدا تیشكی  خسته‌ سه‌ر هه‌وڵه‌كانی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بوَ زیاتر خزمه‌ت  كردنی كه‌س وكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان.

پاشان وتاری كه‌س وكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان پیشكه‌ش كرا و تیایدا چه‌ند داواكاریه‌ك  بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی كه‌س وكاری شه‌هیدان له‌ وانه‌ دابین كردنی خانوو نیشته‌جی كردن و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری به‌ سنوره‌كه‌ و باشتر كردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك.

به‌ دانانی تاجه‌ گولینه‌ له‌سه‌ر كلكوی شه‌هیدان داندرا و مه‌راسیمه‌كه‌ كوتایی  پێ هات.
شایانی باسه‌ رژێمی له‌ناوچووی عیراق ساڵی 1987 گونده‌كانی دوڵی مه‌له‌كان و ئالانه‌ی به‌ جه‌كی كیمیاوی بوردمان كرد و دواتر به‌ساڵك خه‌ڵكی گونده‌كانی ئه‌نفال كرد.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت