العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
له‌ هه‌ولێر هاوكاری ته‌ندروستی به‌سه‌ر 300 خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی دابه‌ش كرا




به‌ چاودێری ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رۆژی 5/6/2012 له‌ هوڵی پیشه‌وا له‌ شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی هه‌ولێر هاوكاری ته‌ندروستی به‌سه‌ر 300 له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی پارێزگاری هه‌ولێر دابه‌ش كرد كه‌ له‌ 10% موچه‌ تایبه‌ته‌كانی دابین كرابوو.

مه‌راسیمكه‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستانی بێ ده‌نگی بۆ گیانی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد.
دواتر حاكم اسماعیل به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدانی هه‌ولێر به‌خێرهاتنی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كرد و ئه‌م هه‌نگاوه‌شی به‌ درێژه‌ پێده‌ری هاوكاری وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ پێكرد بۆ باشتر كردن و هاوكاری كردنی كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.

پاشان ئارام ئه‌حمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و  ئه‌نفال كراوان له‌ وته‌یه‌كدا سوپاس گوزاری وه‌زاره‌تی به‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان راگه‌یاند بۆ ته‌رخان كردنی 10% موچه‌ی پله‌ تایبه‌ته‌كان بۆ كه‌س وكاری شه‌هیدان.

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌م هاوكاریه‌یه‌ به‌شێكه‌ له‌ به‌رنامه‌و پلانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی كه‌س وكاری شه‌هیدان تشكی خسته‌ سه‌ر لایه‌نك له‌و هه‌وڵانه‌ به‌تایبه‌تی دروست كردنی یه‌كه‌ی نشته‌جێ بوون و رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێستادا ره‌زامه‌ندی ده‌ربریوه‌ بۆ دروست كردنی 2500 یه‌كه‌ بوَ كه‌س و كاری ئه‌نفال به‌رنامه‌رێژی بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات تاكو خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی ئه‌نفال ببنه‌ خاوه‌نی سوكنای خو و له‌ داهاتووشدا خانوو بۆ شه‌هیدان دروست ده‌كرێ.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانیدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان تیشكی خسته‌ سه‌ر هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ هاوكاری كردنی كور وكچی شه‌هیدان له‌ رووی خوێندنه‌وه‌ نمونه‌ی به‌ قوتابخانه‌ی سه‌روه‌ران هێنایه‌وه‌ كه‌ به‌ شێوازێكی نێوده‌وڵه‌تی رۆڵه‌ی شه‌هیدان پێ ده‌گه‌ێنێ ئه‌وش جێگای دڵخوشیه‌.

دواتر هاوكاری ته‌ندروستی به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان دابه‌ش كرا كه‌ خه‌رجی تێچوونی چاره‌سه‌ری نه‌خوَشی بوو له‌مه‌و به‌ر به‌پێی لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆیان دیاری كرابوو.


ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت