العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان به‌رده‌وامه‌ له‌ گه‌ران به‌دوای روفاتی قوربانیانی ئه‌نفال له‌ زنجیره‌ جیای حه‌مریندا




دوای ئه‌وه‌ی مانكی ئازاری رابردوو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان به‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراقی‌ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدرال روفاتی 159 قوربانی ئه‌نفالی له‌ زنجیره‌ جیای حه‌مرین ده‌رهێنا ، پشت به‌ستوو به‌ وته‌ی جه‌ند شاهید حالێك كه‌ باس له‌ بوونی جه‌ندین كوری هاوشێوه‌ی كردوه‌ له‌ سنوره‌كه‌دا، رۆژی 3/6/2012 په‌روین نوری عه‌زیز به‌ نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان و به‌ هاورێیه‌تی جێگری پارێزگاری تكریت و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قایمقامی دوز و نوێنه‌رانی رێكخراوی داكوكی له‌ مافی قوربانیانی ئه‌نفال  و كوردوساید له‌گه‌ڵ شاهید حالێكی ئه‌م سنوره‌ سه‌ردانی زنجیره‌ جیای حه‌مرینیان كرد، تاكو له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ بوونی كوری به‌كۆمه‌ڵ له‌و سنوره‌ دڵنیا بن.
له‌م رووه‌وه‌ په‌روین نوری عه‌زیز به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان، سه‌رۆكی كه‌یسی كۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان رایگه‌یاند ، وه‌كو وه‌زاره‌ت ئێمه‌ به‌ ئه‌ركی له‌ پێشه‌وه‌ی خۆمانی ده‌زانین كه‌ به‌دوا داچوون بۆ وته‌ی ئه‌و شاهید حالانه‌ بكه‌ین كه‌ باس له‌ بوونی كوڕی به‌كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن، له‌م باره‌یه‌یه‌وه‌ شاهید حالێك پێی راگه‌یاندوین كه‌ كۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌م شوێنه‌ده‌كات بوونی هه‌یه‌ و ده‌لێ كاتێ  خۆی له‌م شوێنه‌دا خه‌ڵكانێكی زۆریان به‌ ئوتومیبیلی جام تاریك هێناوه‌ و لێره‌ نێژراون بۆ دڵنیا بوون له‌ قسه‌كانی ئه‌مرۆ سه‌ردانی شوێنه‌كه‌مان كرد و له‌ چه‌ند حه‌فته‌ی دادێ له‌ رێكه‌ی كه‌رسته‌ و ئامێر، پشكنین بۆ ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌م شاهید حاڵه‌ نیشانی داوین.
زیاتر گوتی: هه‌وڵه‌كانمان بۆ دوزینه‌وه‌ی روفاتی پیرۆزی ئه‌نفال كراوان به‌رده‌وام ده‌بێ تاكو قوربانیانی ئه‌نفال به‌ زێدی خۆیان شاد ده‌كه‌ینه‌وه‌
سه‌باره‌ت به‌و كۆره‌ به‌كومه‌ڵه‌ی كه‌ له‌ مانگی سێی ئه‌م ساڵدا ده‌رهێندراوه‌، په‌ریخان نوری عه‌زیز رایگه‌یاند ئه‌م روفاتانه‌ له‌ ئێستادا نمونه‌ی ئێسكیان لێ وه‌رگیراوه‌ و له‌ داهاتووێكی نزیكدا به‌شێوه‌ی ره‌سمی له‌ وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراقی وه‌ری ده‌گرینه‌وه‌ و به‌هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان مه‌راسیمێكی شایسته‌یان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین و به‌ خاكی باب و باپیرانیان شاد ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت