له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا روفاتی 730 ئه‌نفالكراو به‌خاك سپێردران
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 29-5 له‌مۆنۆمێنتی چه‌مچه‌ماڵ له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا روفاتی 730 ئه‌نفالكراو به‌خاكسپێردرا.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه هه‌ریه‌ك له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و د.به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم و د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی حكومی و ئیداری و حزبی و كه‌سوكاری ئه‌نفالكروان ئاماده‌ی بوون روفاتی 730 ئه‌نفالكراوی كۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی مه‌هاری پارێزگای دیوانیه كه خه‌ڵكی سنوری چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ی قادركه‌رمن له‌مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌خاكسپێدران.
|