العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
له‌ یادی رۆژی ره‌واندزدا



له‌ یادی رۆژی ره‌واندزدا


له‌ په‌راوێزی فیستڤالی رۆژی ره‌واندز كه‌ ساڵانه‌ بۆ راپه‌رینه‌ پر شكۆكه‌ی ئه‌و شاره‌ ساز ده‌كرێ , به‌ ئاماده‌ بوونی قائمقام و یه‌كه‌ ئیداریه‌كانی ره‌واندز به‌رێز ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان پێش نیوه‌رۆری رۆژی 19/5/2012 له‌ مه‌راسمێكدا مونۆمێنتی شه‌هیدانی ره‌واندزی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ بری 330 ملیون دینار له‌سه‌ر روبه‌ری 3800 م2 له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان كرده‌وه‌.
له‌ وته‌یه‌كدا كه‌ به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پێشكه‌شی كرد ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ئاماژه‌ی به‌ خه‌بات و قوربانیدانی خه‌ڵكی ره‌واندز كرد و له‌ گرنگه‌وه‌ باسی له‌ پێكه‌ی ئه‌و شاره‌ كرد له‌ رووی ئابوری و كلتوری و سیاسیدا گوتی: شانازیه‌ بۆ ئێمه‌ ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی مۆنومێنتی شه‌هیدان له‌و شاره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ نیشانه‌ی به‌رگری و خه‌باتی خه‌لكی شوَرش گیری ئه‌م شاره‌یه‌ .

زیاتر گوتی په‌یامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێستادا بریتیه‌ له‌ زیاتر خزمه‌ت كردنی كه‌س وكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان گۆرینی كلتوری گریان و فرمسیك رشتن بۆ شانازی كرد به‌ شه‌هیدان و شه‌هید بكرێته‌ سومبولی پێكه‌وه‌ ژیان
هه‌ر له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان قوتابخانه‌یه‌كی 18 پولی له‌ رواندز كرده‌وه‌ و هیوای ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ش هاوشێوه‌ی قوتابخانه‌ و سه‌نته‌ره‌كانی تری روشنبیری لاوی روشنبیر و به‌رهه‌م هێن بۆ دوارۆژی گه‌له‌كه‌مان پێبگه‌ێنێ
شایانی باسه‌ فیستفالی رۆژی ره‌واندز جواره‌مین فیستفاله‌ كه‌ به‌بۆنه‌ی راپه‌رینه‌ پر شكوَكه‌ی سالێ 1987 ساز ده‌كرێ له‌و روَژه‌دا خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ به‌ رووی رژێمی به‌عس راپه‌رین و به‌ خوێنی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ شاره‌كه‌ له‌ دام و ده‌زگاكانی رژێم پاك كرانه‌وه‌ و بوَ ماوه‌ی سالێك ئه‌م شاره‌ هه‌وای ئازادی هه‌ڵ مژی.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت