العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
یادی 25 ساڵه‌ی راپه‌رینی خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌





له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ به‌شداری وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و به‌پرسانی  و خه‌ڵكی خۆراگری ناوچه‌كه‌، یادی 25 ساڵه‌ی راپه‌رینی خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌، 13/5/2012، ئارام ئه‌حمه‌د محمد، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان به‌شداری كرد له‌ یادی 25 ساڵه‌ی راپه‌رینی خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ له‌و رۆژه‌دا خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ یادی ده‌رهێنانه‌وه‌ی ئه‌و رووفاتانه‌یان به‌رز راگرتبوو كه‌ له‌ هه‌مان رۆژدا له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لاتی به‌عسی روخاو، زینده‌به‌چاڵ كرابوون.

مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ یه‌ك ده‌قه‌ بێده‌نگی و خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌تێك له‌ قورئانی پێرۆ ده‌ستی پێكرد و دواتر قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ وتارێكدا وێرای به‌خێرهێنای وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان، باسی مێژووی ئه‌و رۆژه‌ و زینده‌به‌چاڵكردنی چه‌ندین لاوی هه‌ڵه‌بجه‌ كرد.
دواتر وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانیش له‌ وتارێكدا وێرای به‌رزنرخاندنی یادی و بیره‌وه‌ری هه‌زاران شه‌هیدی كوردستان به‌ گشتی و خۆراگری هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان به‌ تایبه‌تی، رایگه‌یاند كه‌ جێگای شانازییه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ شوێنی قارامانان و نه‌به‌زانی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ بوون.
له‌ كۆتاییدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان داوایكرد كه‌ لمه‌ولاوه‌ یادی قوربانیانی ده‌ستی به‌عس له‌ كوردستان به‌ یه‌كه‌وه‌ بكرێنه‌وه‌ و ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ش له‌ به‌رێوه‌بردنی ئه‌و یادانه‌ هاوكار بن.
ئه‌و مه‌راسیمه‌ به‌ پێشكه‌ش دوو شانۆگه‌ری باخچه‌ی ساوایان و قوتابیان و خوێندكارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌روه‌ها سرودێك كه‌ له‌ لایه‌ن منداڵه‌ شه‌هیدێكه‌وه‌ ئاماده‌ كرابوو، كۆتایی پێهات.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت