العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان


وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان: تاكو ئێستا 1800 خانه‌واده‌ سودمه‌ندبوون له‌و 10%ی كه‌ له‌ پله‌ تایبه‌ته‌كان بڕدراوه‌ بوَ چاره‌سه‌ری نه‌خوَشی.

پێش نیوه‌روَی روَژی 8/5/2012 ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان پێشوازی كرد له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ له‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لیسته‌كانی گوڕان و كوَمه‌لی ئیسلامی كوردستان.

له‌ دیدارێكدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌ندامیه‌تیان بوَ زیاتر خزمه‌ت كردنی هاولاتیان چه‌ند گرفت و داواكاریه‌كی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی خسته‌ به‌ر دیدی وه‌زیری  كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان.

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانیش له‌لایه‌ن خوَیه‌وه‌ وێرای ولام دانه‌وه‌ی سه‌رجه‌می پرسیار و به‌دواداچوونی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان لایه‌نێك له‌و به‌رنامه‌انه‌ی خسته‌ روو كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌به‌رنامه‌ كاری بوَده‌كات بوَ زیاتر خزمه‌ت كردنی كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان, سه‌باره‌ت به‌ زیندانیانی سیاسیش هه‌ردوولا به‌گرنگه‌وه‌ باسیان له‌و یاسایه‌ كرد كه‌ ماف و امتیازات بوَ زیندانیان ده‌ستبه‌ر ده‌كات و به‌باش زاندرا كه‌ زیندانیانی شه‌ری ناوخوَش بێ به‌ش نه‌كرێن لێی.

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان تأكیدی له‌سه‌ر پێشكه‌ش كردنی ئاسان كاری بوَ زیاتر خزمه‌ت كردنی زیندانیانی سیاسی له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان كرده‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ رێنماییه‌كان له‌م باره‌یه‌وه‌ روون و دیارن بوَ سودمه‌ند بوونی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌زی  شه‌هیدانیش له‌و بڕه‌ پاره‌ی كه‌ له‌ پله‌ تایبه‌ته‌كان ده‌بڕدرێ.

 ئارام ئه‌حمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان رایگه‌یاند تاكو ئێستا 1800 خانه‌واده‌ سودمه‌ندبوون له‌و 10%ی كه‌ له‌ پله‌ تایبه‌ته‌كان بڕدراوه‌ بوَ چاره‌سه‌ری نه‌خوَشی و به‌رنامه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێ تاكو به‌پێی لیژنه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و خانه‌وادانه‌ی كه‌ چاره‌سه‌ری نه‌خوَشیان كروه‌ سودمه‌ند بن.
بوَ ئه‌و یاداشته‌ش كه‌ له‌ خوَنیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ گه‌رمیانیش راگه‌یه‌ندرابوو وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كروان پشتیوانی خوَی بوَ داواكاریه‌كان دوپات كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ ده‌بێ تاوانبارانی جینوساید بدرێنه‌ دادگا،  هیچ ده‌مێك سازش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ناكرێ و وه‌كو وه‌زاره‌تیش ئێمه‌ به‌دواداچوونمان بوَ  كردوه‌.
له‌ باره‌ێ به‌ردانی ژماره‌یه‌ك له‌ تاوانباران له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقیه‌وه‌ ،وه‌زیری كاروباریش شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئێستادا له‌ رێگای لیژنه‌ی تایبه‌ت و پارێزه‌ران به‌دواداچوون كراوه‌ و سورین له‌سه‌ر به‌سزا گه‌یاندنی ئه‌وانه.

‌له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان سه‌باره‌ت به‌ شه‌هیدانی لایه‌نه‌‌ ئیسلامیه‌كانی كوردستان و حزبه‌كان، پێی راگه‌یاندن كه‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كروان له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌هید مولكی هه‌موومانه‌ كار ده‌كات و هیچ جیاوازیه‌ك له‌ نیوان لایه‌نه‌كان ناكرێت و به‌ هه‌مان شێوه‌ی شه‌هیدانی یه‌كێتی و پارتی شه‌هیدانی لایه‌نه‌كانی تریش له‌ ماف و امتیازاتی كه‌س و كاری شه‌هیدان سود مه‌ند ده‌بن.

له‌ كوَتایی دیداره‌كه‌شدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان وێرای ده‌ست خوَشی كردنیان له‌وكارانه‌ی بوَ خزمه‌تی كه‌س وكاری شه‌هیدان و  زیندانیانی سیاسی كراوه‌، پشتیوانی خوَیان بوَ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان دوپات  كرده‌وه‌ بوَ  هه‌رچی زیاتری خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان .


ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت