العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
هاوكاری چاره‌سه‌ر كردنی ته‌ندروستی به‌سه‌ر 38 خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سنوری كه‌ركوك دابه‌ش كرا



 

له‌ مه‌راسیمێكدا كه‌ به‌ ئاماده‌ بوون و چاودێری ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان له‌ شاری كه‌ركوك ئێواره‌ی ئه‌مرؤ 17/4/2012 به‌رێوه‌ چوو , هاوكاری ته‌ندروستی به‌سه‌ر 38 خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سنوری پارێزگای كه‌ركوك دابه‌ش كرا

له‌و مه‌راسیمه‌دا ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان له‌ وته‌یه‌كدا ته‌ئكیدی له‌ سه‌روه‌ری زیاتر بؤ شه‌هیدان و خزمه‌تی زیاتری كه‌س و كاره‌كانیان كرده‌وه‌, و گوتی: ناوچه‌ دابراوه‌كانیش هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری كوردستان پێویسته‌ خزمه‌ت كوزاریان پێشكه‌ش بكرێت و كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانیش له‌و سنورانه‌ بێ جیاوازی خزمه‌تگوزاریان پێده‌گات و هیج جیاوازیه‌كیان له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری كوردستان پێ ناكرێ,

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ئاماژه‌ی به‌ به‌شێك له‌و به‌رنامانه‌ كرد كه‌ بؤ زیاتر خزمه‌ت كردنی كه‌س وكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراون كاری بؤ ده‌كرێت له‌ پێشیانه‌وه‌ هه‌موار كردنی یاسای ماف و امتیازاتی كه‌س كواری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان بؤ ئه‌مه‌ش گوتی: مه‌به‌ست له‌ هه‌موار كردنی ئه‌م یاسایه‌ زیاتر گونجاندنیه‌تی له‌گه‌ڵ واقعی ئێستای ژیانی كه‌س وكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان تاكو زیاتر خزمه‌تی ئه‌وانی پێ بكه‌ین له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانیدا له‌ پێشه‌وه‌شدا زیاد كردنی موچه‌ی وارسی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان زیاتر كردنی هاوكاری چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی و خوێندن و ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی

له‌ ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانیدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ئاماژه‌ی به‌ هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت دا بؤ زیاتر ناساندنی جینوسیادی گه‌لی كوردستان له‌ دونیای ده‌ره‌وه‌.


ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت