العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
په‌یامی‌ وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان سه‌باره‌ت به‌ یاده‌كانی‌ ئه‌نفال


په‌یامی‌ وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان سه‌باره‌ت به‌ یاده‌كانی‌ ئه‌نفال


هاووڵاتیانی‌ به‌ڕێز


وه‌ك ئاگادارن یاده‌كانی‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال نزیك بونه‌ته‌وه‌ و له‌ چه‌ندین شوێن ئه‌و یادانه‌ به‌ڕێوه‌ ئه‌چن ،وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌یان پێكراوه‌ و هاتن بۆ هه‌مووانه‌ و به‌شداریتان وه‌فادارییه‌ بۆ شه‌هیدان و كه‌سوكاریان.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و یادانه‌ ، بۆ به‌رز ڕاگرتن و بیر خستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و تاوان و كاره‌ساته‌ گه‌ورانه‌یه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ په‌لاماره‌كانی‌ ئه‌نفال ناوچه‌یه‌كی‌ زۆری‌ گرتبۆوه‌ و بووه‌ هۆی‌ به‌ كۆمه‌ڵ كوشتنی‌ (182) هه‌زار هاوڵاتیانی‌ بێ‌ تاوان كه‌ هه‌ندێكیان له‌ گۆڕی‌ به‌ كۆمه‌ڵدا دۆزراونه‌ته‌وه‌ و گه‌ڕان به‌ دوای‌ ئه‌وانیتر و چاوه‌ڕوانیش به‌رده‌وامه‌، هه‌روه‌ها بووه‌ هۆی‌ وێرانكردنی‌ هه‌زاران گوند و تێكدان و كوێركردنه‌وه‌ی‌ زۆربه‌ی‌ بنه‌مای‌ كشتوكالی‌ و كه‌لتوری‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ گوندنشینی‌ ووڵاته‌كه‌مان.


به‌ڕیـَـــزان

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌نفال ، یادی‌ زامێكی‌ قووڵ و ناسۆرێكی‌ گه‌وره‌یه‌ ، به‌ڵام یادێكیشه‌ بۆ بیرخستنه‌وه‌ی‌ خۆگری‌ و قوربانییه‌كانی‌ گه‌له‌كه‌مان كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ خوێنی‌ ئه‌و شه‌هیدانه‌ و ئه‌و قوربانییانه‌دا، گه‌له‌كه‌مان توانی‌ چه‌ندین ئاوات و ئامانجی‌ شه‌هیدان و كه‌سوكاریان و باقی‌ گه‌له‌كه‌مان به‌دی‌ بێنێت و ئه‌مڕۆ له‌ سایه‌یدا به‌ ئازادی‌ و سه‌رفرازی‌ و ئاوه‌دانی بژین . ئه‌وه‌ش جێگه‌ی‌ شانازی‌ و سه‌روه‌ری‌ هه‌مووانه‌ و پێویسته‌ به‌ شكۆمه‌ندییه‌وه‌ له‌ یاده‌كاندا ڕه‌نگبداته‌وه‌ .
بۆیه‌ هیواخوازین ، ئه‌و یادانه‌ ، به‌ شێوه‌یه‌ك بكرێنه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌بچن و باس بكرێن كه‌ ببنه‌ هانده‌ر بۆ:
* كاركردن له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی‌ زیاتری‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان له‌ رووی‌ مادی‌ و مه‌عنه‌وییه‌وه‌
* كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خه‌م و فرمێسكی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و هاوكاریكردنیان بۆ هه‌ستانه‌وه‌ و بوژانه‌وه‌ی‌ ده‌روونییان (به‌ تایبه‌ت دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ فه‌رهه‌نگ و بانگه‌شه‌ی‌ شیوه‌ن و گریان، وه‌ هاندانی‌ شانازیكردن به‌ شه‌هیدان و گوڵ ڕێژكردنی‌ گۆڕ و ڕێوڕه‌سمه‌كانیان و وه‌فاداریی‌ بۆ ئامانجه‌كانیان)
* پاراستنی‌ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی‌ گه‌له‌كه‌مان كه‌ له‌ سایه‌ی‌ خه‌بات و خوێنی‌ شه‌هیدان به‌دیهاتوون
* پته‌و كردنی‌ ته‌بایی‌ و یه‌كڕیزی‌ نێوان گشت لایه‌ن و هێزه‌كانی‌ گه‌له‌كه‌مان
* خه‌بات كردن بۆ به‌دیهێنانی‌ ئامانجه‌كانی‌ تری‌ گه‌له‌كه‌مان كه‌ هه‌مان ئامانجی‌ شه‌هیدانیشمان بوون
* له‌ پێناو ئه‌وه‌ی‌ یاده‌كانی‌ شه‌هیدان كاریگه‌رتربن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ نیشتمانی‌ و نه‌ته‌وایه‌تی‌ و مرۆیی‌ زیاتریان هه‌بێت، وه‌زاره‌تمان دوای‌ ڕاوێژی‌ پێویست، به‌ نیازه‌ كار بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ یاده‌كان بكات و ڕێوشوێن و ئورگانی‌ بۆ دابنێت، به‌ شێوه‌یه‌ك هه‌ماهه‌نگی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ تر و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ڕێكخراوه‌كانی‌ تیادا به‌رجه‌سته‌ ببێته‌وه‌ .
* وه‌كو وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ، داوا له‌ گشت لایه‌ن و ڕێكخراو و ڕاگه‌یاندن و دڵسۆزێك ئه‌كه‌ین كه‌ هاوكاربن له‌ گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی‌ ئه‌م په‌یامه‌و، ده‌ستپێكردن به‌ فه‌رهه‌نگێكی‌ نوێی‌ یادكردنه‌وه‌ی‌ شه‌هیدانمان كه‌ خزمه‌تی‌ سارێژكردنه‌وه‌ی‌ باری‌ ده‌روونی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌سوكاریان شه‌هیدان بكات و ببێته‌ مایه‌ی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ وشیاری‌ هاووڵاتیانمان و  به‌ تایبه‌ت نه‌وه‌ی‌ نوێ‌، به‌رامبه‌ر به‌ شه‌هیدان و مێژووی‌ خه‌بات و قوربانی‌ گه‌له‌كه‌مان و  كردنیان به‌ یادی‌ نیشتمانی‌ به‌ جۆرێ‌ كه‌ هه‌موومان كۆبكاته‌وه‌ بۆ خزمه‌تی‌ زیاتری‌ شه‌هیدان و كه‌سو كاریان و گه‌ل و ووڵاته‌كه‌مان سوپاسی‌ هاوكاری‌ و دڵسۆزیتان ده‌كه‌ین.



یاده‌كان:
14/4 له‌ مۆنۆمێنتی‌ ئه‌نفال (چه‌مچه‌ماڵ), كات: 10 به‌یانی‌
15/4 له‌ گۆڕستانی‌ رزگاری‌ (كه‌لار) كات: 10 به‌یانی‌
16/4/ یادی‌ كیمیاباران له‌ بالیسان, كات: 3:30 دوای‌ نیوه‌ڕۆ
19/4 تۆبزاوا (كه‌ركوك) كات: 10 به‌یانی‌



ڕاگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان


ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت