العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
چه‌كی دروستكردنی خانووی خۆكرد به‌سه‌ر 103 وارسی ئه‌نفالی چه‌مچه‌ماڵ دابه‌شكرا




ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 10/4/2012، به‌رێز ئارام ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د به‌شداری مه‌راسیمێك بوو كه‌ ته‌یایدا چه‌كی خانووی خۆكرد به‌سه‌ر 103 وارسی ئه‌نفالی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دابه‌ش كرا.

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ یادی و رێزگرتن له‌ وه‌فاداریان به‌ پێوه‌ وه‌ستان، پاشان قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ به‌ ناوی یه‌كه‌ی ئیداری ناوچه‌كه‌ به‌خێرهاتنی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی كرد.

دواتر وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له‌ وتارێكدا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كابینه‌ی هه‌فته‌م كرده‌وه‌.
دوای ئه‌و وتانه‌، چه‌كی  دروستكردنی خانووی خۆكرد به‌سه‌ر 103 وارسی ئه‌نفالی چه‌مچه‌ماڵ دابه‌شكرا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا،  وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان مۆنۆمێنتی چه‌مچه‌ماڵی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ئاماده‌كاری بۆ به‌رێوه‌بردنی مه‌راسیمی یادی ئه‌نفالكراوه‌كانی ئه‌مساڵ بووه‌ كه‌ ساڵانه‌ له‌ 14/4/ به‌رێوه‌ده‌چێت.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت