العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
هاوكاری ته‌ندروستی به‌سه‌ر 60 خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سنوری پارێزگای دهۆك دابه‌ش كرا.




به‌ چاودێری ئارام ئه‌حمه‌د محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان , پێش نیوه‌رۆی رۆژی 30/3/2012 له‌ هۆلی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلام له‌ پارێزگای دهۆك هاوكاری چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی به‌سه‌ر 60 خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سنوری پارێزگای دهۆك دابه‌ش كرا.

له‌و مه‌راسیمه‌دا كه‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد سه‌ره‌تان نصرت احمد به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان به‌خێرهاتنی كه‌س وكاری شه‌هیدانی كرد و تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و هاوكاریه‌ ته‌ندروستیه‌ی كه‌ پێشكه‌ش به‌ كه‌س وكاری شه‌هیدان ده‌كرێ له‌ سنوره‌كه‌دا.

له‌ وته‌یه‌كیشدا ئارام ئه‌حمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفال كراوان وێرای گه‌یاندنی سلاوی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كه‌س وكاری شه‌هیدانی ده‌فه‌ره‌كه‌ , ئاماژه‌ی به‌و به‌رنامانه‌دا كه‌ بۆ كه‌س وكاری شه‌هیدان له‌ رووی ته‌ندروستیه‌وه‌ له‌به‌ر ده‌ستی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدایه‌ گوتی: سه‌رباری ئه‌م هاوكاریه‌ له‌ ئێستادا ئێمه‌ كۆمه‌ڵێ به‌رنامه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی  كه‌س و كاری شه‌هیدان له‌وانه‌ له‌ هه‌وڵداین له‌ رێگای هه‌موار كردنی یاسای ماف و امتیازات شه‌هیدان ئه‌م هاوكاریه‌ زیاتر بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین .

چاره‌سه‌ری كه‌س و كاری شه‌هیدان له‌ بنكه‌كانی ته‌ندروستی په‌ره‌ی پێبدرێ و فراوانتر بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌باشمان زانی بۆ خیرا كردنی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ كه‌ له‌ 10% موچه‌ی پله‌ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی كه‌س وكاری شه‌هیدان.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌شی به‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك كرد كه‌له‌ ئێستادا وه‌زاره‌تی كاری بۆ ده‌كات بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی كه‌س وكاری شه‌هیدان له‌وانه‌ یاسای قه‌ره‌بوو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا ئاماده‌ كراوه‌ و به‌رنامه‌ رێژی بۆ ده‌كرێ تاكو بگه‌ێنیدرێته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و پشتیوانی بۆ په‌یدا بكرێت.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌ به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد بۆ به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندی جینوسایدی گه‌لی كوردستان.
له‌ كۆتایی قسه‌كانیشدا ئارام ئه‌حمد سوپاس گوزاری به‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ راگه‌یاند كه‌ هاوكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ینه‌ بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی كه‌س و  كاری شه‌هیدان.

شایانی باسه‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان مانگانه‌ 75 ملیون دیناری بۆ چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشی ته‌رخان كردوه‌ و له‌ ئێستاشدا ئه‌و بڕه‌ پاره‌ی كه‌ به‌ بڕیارێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ پله‌ تایبه‌ته‌كان ده‌بڕێ بۆ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی ته‌رخان ده‌كات و له‌ مه‌راسیمه‌كه‌ی ئه‌مرۆژدا 60 ملیون دیناری له‌ سنوری پارێزگای دهۆك دابه‌ش كرا.


ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت