العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
247 زیندانی سیاسی تر ناوه‌كانیان راست كراوه‌ته‌وه‌ ‌




له‌ درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان بۆ خزمه‌ت كردنی زیندانیانی سیاسی ,وه‌جبه‌یه‌كی تری زیندانیان كه‌ ژماره‌یان 247 زیندانی سیاسیه‌ ناوه‌كانیان پشت راست كراوه‌ته‌وه‌ و له‌م ماوه‌یه‌دا كۆی ئه‌م منحه‌یه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ هاو شێوه‌كانیان له‌ وه‌جبه‌كانی تر وه‌ریان گرتووه‌.

ئه‌حمه‌دی مام ره‌سول به‌رێوه‌به‌ری زیندانیدانیانی سیاسی له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن روونی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و 247 زیندانیه‌ سیاسیه‌ 63 یان له‌ سنوری پارێزگاری هه‌ولێرن و 105 له‌ سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمانن و 79 ش له‌ سنوری دهوك ناویان پشت راست كراوه‌ته‌وه‌ له‌م مانگه‌وه‌ی ئه‌و منحه‌یه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ هاورێیانیان ئه‌وانه‌ی له‌ وه‌جبه‌كانی پێشوو تر ناویان پشت راست كرابۆه‌.

به‌رێوه‌به‌ری زیندانیانی سیاسی زیاتر گوتی: به‌ پشت راست كردنه‌وه‌ی ناوی زیندانیانی ئه‌م وه‌جبه‌یه‌ تاكو ئێستا پێنج وه‌جبه‌ ناویان پشت راست كراوه‌ته‌وه‌ به‌مه‌ش كۆی ئه‌و زیندانیه‌ سیاسیانه‌ی كه‌ تاكو ئێستا ناوه‌كانیان پشت راست كراوه‌ته‌وه‌ گه‌ویشتۆته‌ نزیكه‌ی 2500.

ئه‌حمه‌دی مام ره‌سول ئه‌وه‌شی ته‌ئكید كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و 247 كه‌سه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ منحه‌ی ئه‌و مانگانه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ له‌ 1/7/2007 بۆیان حساب كراوه‌, به‌م زوانه‌ جگه‌ له‌ سایتی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان له‌ چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه‌ ناوه‌كان بلاو ده‌كرێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ منحه‌ی زیندانیانی سیاسی له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان خه‌رج ده‌كرێ دوای ئه‌وه‌ی له‌ رێگای لیژنه‌یه‌ك ناوه‌كانیان پشت راست ده‌كرێته‌وه‌

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت