العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
كۆنگره‌ی ناساندنی تاوانه‌كانی رژێم له‌ له‌نده‌ن ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و سێ رۆژ ده‌خایه‌نێ




به‌ دروشمی به‌ره‌وی دانان به‌ پێشێلكاری و تاوانه‌كانی رژێمی له‌ناوچوو و به‌  نێو نه‌ته‌وه‌یی كردنی ئه‌و تاوانانه‌ , سه‌عات 10ی سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی 12/1/2012 به‌كاتی له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا به‌ئاماده‌ بوونی به‌رێزان محه‌مه‌د شیاع السودانی وه‌زیری مافی مروڤی عیراقی و ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی چه‌ند رێكخراوێكی تایبه‌تمه‌ند له‌ بواری جینوساید و بریكاری سه‌فاره‌تی عیراقی له‌ بریتانیا و به‌ به‌شداری نزیكه‌ی 100 شه‌خصیه‌ عراقیه‌ و بریتانیه‌ . كۆنگره‌ی به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ رژێمی پێشوو ده‌رحه‌ق به‌ گه‌لانی عیراق ئه‌نجامی داون ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.

ئه‌و كۆنگره‌یه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراق به‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق و ده‌زگای شه‌هیدانی عیراق و ده‌زگای لێپێچنه‌وه‌ و داپه‌روه‌ری ساز كراوه‌ و سێ رۆژ ده‌خایه‌نێ.
كاره‌كانی كۆنگره‌كه‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ده‌ستی رژێمی پێشوو ده‌ستی پێكرد و هه‌ڵسورێنه‌ری كاره‌كانی باڵیوزخانه‌ی بریتانیا له‌ له‌ندن له‌ وته‌ی به‌خێرهێناندا به‌گرنگه‌وه‌ی باسی له‌ به‌ستنی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ كرد و هیوای خواست ببێته‌ ده‌ست پێكێكی باش بۆ به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی تاوانه‌كانی رژێم و دانانی دونیا به‌و تاوانانه‌دا تاكو مافی قوربانیانی بۆ كه‌س و كاره‌كانیان دابین بكرێت.
راشی گه‌یاند كه‌ یه‌كێ له‌ بنه‌ماكانی ناساندنی هه‌ر كه‌یسێكی له‌سه‌ر ئاستی دونیا پێویستی به‌ پێوه‌ری نێو ده‌وڵه‌تی هه‌یه‌.

دواتر فلیمێك نیشاندرا به‌ناونیشانی له‌ سێداره‌دانی گه‌ڵ كه‌ وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراقی ئاماده‌یان كردبوو باسی له‌ به‌شێك له‌و تاوانانه‌ ده‌كرد كه‌ ده‌رحه‌ق به‌ گه‌لانی عیراق ئه‌نجامی داون
پاشان محمد شه‌یاع سودانی وه‌زیری مافی مرۆڤی عیراقی له‌ وته‌یه‌كدا باسی له‌ پێویستی به‌ستنی ئه‌و كۆنگره‌ كرد و ئامانجه‌كانی روون كرده‌وه‌.
هه‌روه‌ ئاماژه‌ی به‌ پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت كرد بۆ به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی تاوانه‌كانی رژێمی پێشوو كه‌ ده‌رحه‌ق به‌ گه‌لانی عیراق ئه‌نجامی داون رایگه‌یاند كه‌ دوای ئه‌و  كۆنگره‌یه‌ به‌رنامه‌سازی بۆ به‌ستنی چه‌ند گۆنگره‌یه‌كی هاوشێوه‌ ده‌كه‌ن له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ولاتانی بیانی و عه‌ره‌بی.
هیوای خواست ئه‌و كۆنگره‌یه‌ ببێته‌ ده‌ست پێكێكی باش بۆ دانانی نێو ده‌وڵه‌تی به‌و تاوانانه‌ی كه‌ به‌ ده‌رحه‌ق به‌ گه‌لانی عیراق ئه‌نجامی داوه‌.

وه‌زیری مافی مرۆڤی  عیراقی ئاماژه‌ی به‌ به‌شێك له‌و تاوانانه‌كرد , باسی له‌وه‌ كرد كه‌ سه‌رده‌مانێك دونیا له‌ ئاست ئه‌و تاوانانه‌ بێده‌نگ بوو به‌لام ئێستا و دوای روخانی رژێمی له‌ناچوو بۆ دونیا له‌ رێگای هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ئاگاداری ئه‌و تاوانانه‌ بوو.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدا و ئه‌نفال كراوان مامۆستا ئارام ئه‌حمد له‌ وته‌یه‌كدا تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رحه‌ق به‌ گه‌لانی كوردستان كراوان به‌ وردی تیشكی خسته‌ سه‌ر بڕیاره‌كانی دادگای بالای تاوانه‌كانی عیراق كه‌ كه‌یسه‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵبجه‌ و كۆمه‌ڵ كوژی بارزانیه‌كانی و كورده‌ فه‌یلیه‌كانی به‌ تاوانی كۆمه‌ڵك كوژی ناساندوه‌ و په‌رله‌مانی عیراقیش به‌هه‌مان شێوه‌.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ده‌ست خۆشی له‌ رێكخه‌رانی ئه‌و كۆنگره‌ كرد و سوپاس گوزاری گه‌لی وكوردستانیشی پێراگه‌یاندن.
پاش ئه‌وه‌ له‌ فلیمێكدا به‌ناوی تاوانه‌كان له‌ وێنه‌دا پێشكه‌ش كرا كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ئاماده‌ كرابوو باسی له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانانه‌ ده‌كرد كه‌ ده‌رحه‌ق به‌ گه‌لانی كرودستان به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

دواتر به‌رێز سه‌عد كاتع به‌رێوه‌به‌ری گۆره‌ به‌كوڵه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراقی له‌ دوتۆی لێكولینه‌وه‌یه‌كدا تیشكی خسته‌ سه‌ر گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی عیراق و ئه‌وانه‌ی كه‌ تاكو ئێستا هه‌ڵدراونه‌ته‌وه‌ ئاماده‌ بوانیش پرسیاری پێویستیان ئاراسته‌ی لێكه‌ڵه‌ره‌وه‌ كرد.
له‌ كۆتایی دانشتنی یه‌كه‌می كۆنگره‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ محمد شیاع سودانی وه‌زیری مافی مرۆڤی عیراقی و ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفال كراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشانگای تایبه‌ت به‌تاوانه‌كانی رژێمی پێشویان كرده‌وه‌.
له‌ دانیشتنی دوای نێوه‌رۆی رۆژی  یه‌كه‌می كۆگره‌كه‌شدا شێروان حه‌یده‌ری له‌ وته‌یه‌كدا به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست خۆشی له‌ به‌ستنی كۆنگره‌كه‌ كرد هیوای خواست كه‌ سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ به‌ده‌ست هێنانی دانپێنانی نێو ده‌وڵه‌تی به‌و تاوانانه‌ی دژ به‌ گه‌لانی عیراق و كوردستان ئه‌نجام دراوه‌.

پاشان خاڵد شوانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لێكولینه‌وه‌یه‌كی یاسایی پێشكه‌ش كرد كه‌ تایبه‌ت بوو به‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ پێویستن بۆ به‌ نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی تاوانه‌كانی ده‌ستی رژێم , تیشكی خسته‌ سه‌ر لایه‌نێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ناویه‌تی بۆ ئه‌م بابه‌ته‌.
پاشان له‌یلا خه‌فاجی به‌ نوێنه‌رایه‌تی ده‌زگای حه‌كیم لێكولینه‌وه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‌ی كه‌ ده‌رحه‌ق به‌ ژنانی عیراق ئه‌نجام دراوه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی به‌ نمونه‌ هێنایه‌وه‌.
له‌ رۆژی دووه‌می كۆگره‌كه‌ش چه‌ند لێكولینه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كرێ سه‌باره‌ت به‌  تاوانه‌كانی رژێم له‌وانه‌ لێكولینه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌رێز سالار محمود ئه‌ندامی په‌ره‌له‌مانی كوردستان.

بڕیارشه‌ له‌ روێژی سێیه‌می كۆنگره‌كه‌ش به‌ ده‌ركردنی به‌لاغی كۆتایی كۆنگره‌كه‌ كۆتایی بێت.


ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت