العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
ئاگاداریه‌ك وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان





به‌ سوپاسه‌وه‌ بۆ جاری پێنجه‌م منحه‌ی رێزدارنێچیرڤان بارزانی بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی هه‌ڵی خوێندن بۆ كور و كچی شه‌هیدان درێژه‌ی هه‌یه‌. بۆ ئه‌مساڵیش 7 كورسی خوێندن له‌ قوتابخانه‌ی شوێیفاتی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر  و 5 كورسی له‌ شوێیفاتی نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانی و 5 كورسی له‌ كولیژی سابیسی نێو ده‌وڵه‌تی دابین كردوه‌.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داوا له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی رزیگاری خوازی گه‌لی كوردستان( سه‌نگه‌ر و ئه‌نفال) ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ منداڵانیان( كور و كچی شه‌هید) له‌ و قوتابخانانه‌ وه‌رگیرێت سه‌ردانی به‌رێه‌ره‌باریه‌تیه‌ گشتیه‌كانی سلیمانی و هه‌ولێر و دهوك و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خزمه‌تگوزاری كه‌س و كاری شه‌هیدان له‌ هه‌ولێر بكه‌ن بۆ پر كردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن و دوا مۆڵه‌تیش بۆ قوتابخانه‌ی شوێیفاتی نێو ده‌وڵه‌تی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رێكه‌وتی11/9/2011 , بۆ كولیژی سابیسیش رێكه‌وتی 15/9/2011 .
سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتن له‌ قوتابخانه‌كانی شوێفاتی نێو ده‌وڵه‌تی له‌ هه‌ولێر و سلێمانی ده‌بێ داواكار ته‌مه‌نی له‌ نێوان 6 تا 10 ساڵ بێت و به‌هره‌مه‌ند بێت و له‌ تاقی كردنه‌وه‌ی تایبه‌تی ئه‌م قوتابخانانه‌ سه‌ربكه‌وێت
بۆ كولیژی سابیسیش ده‌بێ پێشكه‌ش كار كۆنمره‌كانی( معدلی) له‌ 70% كه‌متر نه‌بێت و له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تی ئه‌م كولیژه‌ی سه‌ركه‌وێ.


به‌ڵگه‌نامه‌ پێویسته‌كان
هه‌ر قوتابیه‌ك پێویسته‌ له‌ كاتی پێشكه‌ش كردنی داواكاری ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێ
1.      كۆپییه‌ك له‌ ناسنامه‌ی باری كه‌سی قوتابی (نفوس)
2.      كۆپییه‌ك له‌ ناسنامه‌ی شه‌هید كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان تۆمار كرابێ
3.      بۆ وه‌رگرتن له‌ كولیژی سابیس ده‌بێ وه‌سیقه‌ی كۆ نمره‌كانی پوڵی شه‌شه‌می قوتابی له‌گه‌ڵ خوێندا بهێنێ به‌مه‌رجێ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ په‌سه‌ند كرابێ.


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن


ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت