العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
تیرو پشكی وه‌رگرتنی منداڵ و نه‌وه‌ی شه‌هیدان له‌ قوتابخانه‌ی سه‌روه‌ران ئه‌نجام درا




به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ر كردنی دادپه‌روه‌ری له‌ وه‌رگرتنی منداڵ و نه‌وه‌ی شه‌هیدان له‌ قوتابخانه‌ی سه‌روه‌رانی نێو ده‌وڵه‌تی و به‌ئاماده‌ بوونی خانه‌واده‌ و كه‌س و كاری شه‌هیدان، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 23/8/2011 له‌ پرۆسه‌یه‌كی شه‌فاف و ئاشكرادا , تیروپشك بۆ منداڵ و نه‌وه‌ی شه‌هیدان له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كان ئه‌نجام درا.

له‌ سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌دا. حسین یابه‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی خزمه‌تگوزاری له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان له‌ وته‌یه‌كی كورتدا تیشكی خسته‌ سه‌ر چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی منداڵ و نه‌وه‌ی شه‌هیدان له‌ قوتابخانه‌ی سه‌روه‌رانی نێو ده‌وڵه‌تی و رایگه‌یاند : خۆشبه‌ختانه‌ بۆ ئه‌مساڵیش ئه‌و قوتابخانه‌یه‌یه‌ سه‌ره‌تا 65 كورسی خوێندنی بۆ كه‌ و كاری شه‌هیدان ده‌سته‌به‌ر كردبوو , به‌لام دوای هه‌وڵێكی زۆر توانیمان ئه‌و ژماره‌یه‌ بكه‌ینه‌ 75 كورسی , له‌و ژماره‌یه‌ش 2 كورسیان بۆ كور و كچی شه‌هید دیاری كراوه‌ كه‌ بێ قورعه‌ وه‌رده‌گیرێن و ئێستا له‌م پرۆسه‌یه‌دا ناوی 73 له‌ نه‌وه‌ی شه‌هیدان راده‌كێشین.

به‌رێوه‌به‌ری  گشتی خزمه‌تگوزاری له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان روونیشی كردوه‌ كه‌ ئه‌و 75 كورسیه‌ سه‌ره‌تا بۆ منداڵی شه‌هید داندرابوو به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ له‌ ئێستادا ئێمه‌ كور و كچی شه‌هیدمان له‌و ته‌مه‌نه‌ نه‌ماوه‌ كه‌ وه‌ربگیرێن بۆیه‌ دوای هه‌ولێكی زۆر توانیمان ئه‌و كورسیانه‌ بۆ نه‌وه‌ی شه‌هید دابین بكه‌ن.
داواشی له‌ 5 له‌ ئاماده‌ بوان كرد كه‌ چاودێری پرۆسه‌كه‌ بكه‌ن و هه‌ر تێبینیه‌كیان هه‌بێ رایبگه‌ێنن.
دواتر له‌ پرۆسه‌یه‌كی شه‌فافدا ناوی 73 له‌ نه‌وه‌ی شه‌هیدان راكێشرا و 5یش وه‌كو یه‌ده‌ك ده‌ست نیشان كرا.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت