العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كات


ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 17 ی ئه‌یلول به‌رێز عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود، وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له‌دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و به‌رپرسی حكومی و چین و توێژه‌ جیاكان كرد که‌ به‌مه‌به‌ستى پیرۆبایی سه‌ردانی به‌رێزیان کردبوو.
له‌ دیدارێکدا به‌رێز عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود، وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان ئاماژه‌یدا به‌کارنامه‌ى حکومه‌تى نوێی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان له‌ پێناو به‌ره‌و پێشبردنی کاروبارى هاوڵاتیان و که‌مکردنه‌وه‌ى رۆتین و خزمه‌تکردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفاکراوان و زیندانیانی سیاسی.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد  به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی تری حكومه‌ت و ڕێكخراوه‌ ناخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی به‌رپرس له‌ مافی مرۆڤ و جینۆساید و ئه‌نفال كار ده‌كه‌ین له‌ پێناو خزمه‌تكردن به‌ دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ پرسی به‌ جینۆسایند ناساندنی گه‌لی كورد به‌ دونیا بناسێنین .
لاى خۆشیانه‌وه‌ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و كه‌سایه‌تی حكومی و چین و توێژه‌ جیاكان وێڕای گه‌یاندنی پیرۆزبایی خۆیان به‌ وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان هیواى سه‌رکه‌وتنیان بۆ خواست و پشتیوانی و هاوکارى خۆیان بۆ کاره‌کانى ده‌ربڕى.

 

 
 

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت