العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ستایشی کاری تیمی نیشتمانی گۆرە بەکۆمەڵەکانی کرد


پێش نیوەرۆی رۆژی ١٨/٧/٢٠١٩ بەڕێز عەبدوڵا حاجی محموود وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفاکراوان پێشوازی کرد لە وەفدێکی ھاوبەشی فەرمانگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دەزگای شەھیدانی عێراق و پزیشکی دادوەری عێراق و رێکخراوی imcp. 

لەدیدارێکدا کە بەڕێزان بەرەفان حەمدی بریکاری وەزارەت و بەختیاری فەرەج بەڕێوەبەری گشتی دیوان ئامادەی بوون گفتوگۆ کرا لەبارەی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال و سەماوە و کارکردن لەو دوو گۆڕەدا.

لە سەرەتای دیدارەکەدا بۆ بەرچاو روونی وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان کورتەیەکی لەباری کارکردن لە ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال خستە ڕوو و رایگەیاند کە سێیەمی قوناغی ھەڵدانەوەی ئەو گۆڕانە تەواو بووە و ١٥ گۆڕ ھەڵدارونتەوە و ٢٣٠ روفات دەرھێندراون و براونەتە پزیشکی دادی بەغدا.

تایبەت بە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوەی رایگەیاند کە چاوەڕێ دەکرێت کارکردن لەو گۆڕانە لە داھاتووێکی نزیکدا دەست پێ بکات.

وەفدی ھاوبەشی بەغدا دوای ئەوەی بە بۆنەی دەست بەکاربوونی وەکو وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پیرۆزباییان لە عەبدوڵا حاجی مەحموود کرد، ئاماژەیان بە قورسی کاری تیمەکانی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەلەکان کرد و تیشکیان خستە سەر گرنگی کارکردن بۆ رێز گرتن لە ماندوبوونی ئەو تیمانە و لایەنێک لەو بەربەستە تەندروستی و سەختیانەیان خستە ڕوو کە دێتە پێش کاری ئەو تیمانە.

ھەروەک بە گرنگەوە ئاماژەیان بە ھاوکاری و ھەماھەنگی تیمەکانی عێراق و وەزارەتی کاروباری شەھیدان کرد و ھیوایان خواست ھەرچۆن لە ھەڵدانەوەی گۆڕەکانی شنگال سەرکەوتنی باش بەدەست ھات، لە ھەڵدانەوەی گۆڕەکانی سەماوەش بە ھەمان تین و روحیەتەوە کار بکەن. 

وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دوای ئەوەی ئەرکی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بەگرنگ وەسف کرد، ستایشی کاری ئەو تیمانەی کرد و ھیوای خواست بتوانن ئەنجامی باش بەدەست بێنن. 

وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند کە گرنگە خەڵکی کوردستان و کەسوکاری شەھیدان ئەوەیان لا ڕوون بێت کە پرسی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان پرسێکی گرنگە و کاتی پێویستە و قورسە تاکو بە شێوەیەکی زانستی و پروفیشناڵانە ئەنجام بدرێت، بۆیە دەبێت ئەوە بابەتە بەھەند وەربگیرێت و لە ڕووی راگەیاندن  بایەخی زیاتری پێبدرێت.

دوای ئەوەی تیمی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ تیمی ھاوبەشی دەزگای شەھیدان و پزیشکی دادی بەغدا و رێکخراوی ICMP لەکۆبوونەوەیەکدا رێکەوتن لەسەرە رێوشوێنی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو تیمەکانی دەزگای شەھیدانی بەغدا دەستیان کردووە بە ئامادەکارییەکان لەیەکێک لەو گۆڕانەی کە لەو سنوورە دۆزراونەتەوە تاکو لەداھاتووێکی نزیکدا دەست بکرێت بە ھەڵدانەوەیان.

 


ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت