العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
لە کۆبوونەوەیەکدا


بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەبارەی دەستپێکردنی ھەڵدانەوەی قوناغی سێیەمی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کۆجۆ لە سنووری شنگال و گۆڕە بەکۆمەڵەکانی پارێزگاری سەماوە. 

پێش نیوەڕۆی رۆژی ١٩/٦/٢٠١٩ بە سەرپەرشتی بەرێز بەرەڤان حەمدی بریگاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان کۆبوونەوەیەک بە ئامادە بوونی بەختیار فەرەج سەرپەرشتیاتی گۆڕەبەکۆمەڵەکان لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و لەنجە دزەیی راوێژکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری فەرمانگەی گۆڕە بەکومەڵەکان کە نوێنەرایەتی دەزگای شەھیدانی عێراق دەکرد و رێکخراوی icmp لە دیوانی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەرێوە چوو.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەخێرھاتنی بەشدار بووانی کۆبوونەوەکەی کرد و دەستخۆشی و سوپاسی ئاراستەی رێکخراوی نێودەوڵەتی icmp  کرد کە ھاوکارێکی باشی تیمەکانی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بووە و ھیوای بەردەوامی بۆ خواستن.

دواتر بەگوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەبارەی ھەردوو گۆڕە بەکۆمەڵەکان کۆجۆ و سەماوە کرا و بڕیار درا لە هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە دەست بکرێت بە ھەڵدانەوەی قۆناغی سێیەمی کۆجۆ لە سنووری شنگال و دواتریش ئامادەکاری بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە بکرێت و بەرنامەیەکی تۆکمەی بۆ دابندرێت
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا تەئکید لە بەشداریکردنی نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ناوخۆ و رێکخراوە نێو دەوڵەتییەکانی کرایەوە تاکو ببنە شاھێدحاڵێکی زیندوو لەسەر ئەو تاوانە.

ھەروەھا بەڕێوەبەری فەرمانگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دەزگای شەھیدان عێراقی جەختی لەوە کردەوە تیمەکانیان لە میانەی کار کردنیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە گەڕان و سۆراغ کردنی گۆڕی بەکۆمەڵی تر دەکەن لە سنوورەکە چونکە پێدەچێت گۆڕی زیاتر لە سنوورەکە بوونی ھەبێت.

شایانی باسە لە ھەردوو قوناغی ھەڵدانەوەی گۆرە بەکۆمەڵەکانی گوندی کۆجۆی سەر بە قەزای شنگال ١٤١ روفات لە دوو قوناغدا دۆزراوەتەوە و ئێستا روفاتەکانیان لە پزیشکی دادی بەغدایە و قوناغی سێیەمیش کۆتایی ئەم مانگە دەست پێدەکات.

تایبەت بە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوەش تاکو ئێستا ٣ گۆر دۆزراوەتەوە مەزەندە دەکرێت سەدان روفاتی قوربانیانی ئەنفالی تیدا بێت و بەم زووانە دەست دەکرێت بە ھەڵدانەوەیان.

 


ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت