العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
لەدیدارێکدا لەگەڵ وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان




نیوەرۆی رۆژی ١٨/٦/٢٠١٩ بەرێز مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە بەرێز کەریم خان نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش.
لە دیدارێکدا کە بەرێزان بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزارەت و کامەران عبداللە راوێژکاری وەزارەت ئامادەی بوون، نێردەی نەتەوە یەکگروەکان بۆ لێکولێنەوە لە تاوانەکانی داعش سوپاس و ستایشی وزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کە ھاوکارێکی باشی تیمەکەی بوون لە راپەڕاندنی کارەکانیان لە عێراق، ئەوەش وایکردوە کە کارێکی باش و رێک لە عێراق ئەنجام بدەن و ھەماھەنگێکی باشیش لە نێوان ئەوان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق بەتایبەتی لە ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا بێتە کایەوە. تەکیدی کردەوە کە لە راپۆرت و دیدارەکاندا ئەو ستایشەی ئاماژە پێکردە و تەئکیدی لێکردۆتەوە و ھیوای خواست کە ئەم ھەماھەنگییە بەردەوام بێت.
راشیگەیاند کە تیمەکەی لە فراوانبووندایە و کارەکانیان پێشوەچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە.

لەلایەن خۆیەوە وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەستخۆشی لە کارەکانی تیمی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوەی لە تاوانەکانی داعش کرد و ھەنگاوەکانی کۆکردنەوەی بەڵگەکانیی تاوانەکانی داعشی بە گرنگ لەقەلەمدا، ئامادە بوونی وەزارەتی بۆ ھاوکاری زێتری تیمەکی کریم خان نیشاندا. 
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە سەرۆکی تیمی نێو دەوڵەتی راگەیاند، وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەردەوام دەبێت لە ھاوکاری کردن و بەردەوامیشە لە کارکردن لەگەڵ لایەنە تایبەتمەندەکانی عێراق بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سنووری شنگال و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی DNA.

لە تەوەرێکی تری قسەکانیدا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان تەئکیدی لەوە کردەوە کە بەگرنگەوە دەرواننە قوناغی دوای کۆکردنەوەی بەڵگەکانی داعش و سزادانی تاوانباران لە دادگایەکی ھاوبەشی بە پێوەری نێودەڵەتی تاکو مافی کەسوکاری قوربانیانی بگێردرێتەوە و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان بگەن ئەوەش داواکاری ئێمە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیە و بە گرنگەوە لێی دەڕوانین.


ھەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو پرۆژە یاسایە کرا کە پێش نیاز کراوە بە تجریم کردنی تاوانەکانی داعش و بە گرنگ ھەڵوەستەی لەسەر کرا و تەئکید کرایەوە کە دەبێت دادگایی کردنی تاوانبارانی داعش لەسەر ئاستێکی بەرزدا بێت لەبەر ئەوەی نێوەندە نێو دەوڵەتیەکانی بەگرنگەوە لێی دەروانن، بۆ ئەمەش دەبێت لە ئێستاوە کار بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە و پێداویستی داگایەکی تۆکمە بکرێت.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت