العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
یادی راپەڕینی ١٩٨٧ی کانی عاشقانی ھەڵەبجە بەرز راگیرا



بە دروشمی ( راپەڕینی ١٩٨٧ ی ھەڵەبجە و ھەورامان و شارەزور وەڵامدانەوەی سیاسەتی ستەمکارانەی رژێمی بەعس بوو) پێش نیوەڕۆی رۆژی ١٣/٥/٢٠١٩ لە ھۆڵی یادەوەری ھەڵەبجە، بە سەپەرشتی بەرێز مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و بەچاودێری ئازاد توفیق پارێزگاری ھەڵەبجە ئامادە بوونی لێپرسراوانی حزبی و حکوومی و کەس وکاری شەھیدان، لە مەراسیمێکی شایستەدا یادی ٣٢ ساڵەی راپەرینی ١٣/٥/ی کانی عاشقان بەرز راگیرا.

رێورەسمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە و ئامادەبووان دەقیقەیەک  بۆ روحی پاکی شەھیدان بەدەم مارشی ئەی رەقیب بێ دەنگیان نواند،

ماموستا کامەران مستەفا بەرێوەبەری گشتی کاروباری شەھیدان و ھەڵەبجە لە وتەیەکدا بەخێرھاتنی میوانانی کرد و ئاماژەی بە بەرخودان و خەباتی نەپساوە و بەردەوامی خەڵکی سنووری شارەزوور و ھەورامان و ھەڵەبجە کرد جێبەجێ کردنی سیاسەتی رژێمیشی بە وڵامدانەوەی ئەو راپەرین و بەرخودانە وەسف کرد.


لەلایەن خۆیەوە بەرێز ئازاد توفیق پارێزگاری ھەڵەبجە وتەیەکی پێشکەش کرد لە وتەکەیدا دوای ئەوەی ئاماژەی بەو بۆردومانانە کرد کە لە بیستەکانی سەدەی رابردوو کە لە سەردەمی شورشی شێخ مەحمودی حەفیدەوە لەلایەن ئیزیکیزەکانەوە دەستی پێکردوە و پاشانیش لە سەردەمە جیاکان بەردەوام بووە تا ساڵی ١٩٨٨ بوردومانەکان کەیشتنە لووتکە و ھەڵەبجە بە چەکی کیمیاوی لەلایەن رژێمی لەناوچووی بەعس بوردمان کرا و کرایە ئامانج.


لەم مەراسیمەدا بەرێز مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان وتارێکی پێشکەش کرد لە وتەکەیدا بەناوی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەخێرھاتنی میوانانی یادەکەی کرد و سەری رێزی لەئاست روحی شەھیدان دانواند.
بەڕێزیان گوتی، ئامانج لەو راپەرینە کە سەرجەم ھێزە سیاسیەکانی کوردستان بەشدار بوون تێیدا، رەت کردنەوەی سیاسەتی راگواستنی گوندەکانی سنوورەکە بوو کە ساڵێک بەر لەو وادەیە بە راگواستنی ٤ گوند دەستی پێکردبوو لەو سەردەمەشدا سیاسەتی راگواستن فراوان کرابوو و تا سەرجەم سنووەرکەی گرتبووە و خەڵکەکەشی بەرەوە ئوردگا زۆرەمیلکان راپێچ دەکران، قوناغێکی تری لەو سیاسەتەش راپێچ کردنی خەڵکەکە بوو بۆ باشوور و ناوچە دوورە دەستەکانی بیابان. بە نیازی لەناو بردنی سڕینەوەی گەلەکەمان


وەزیری کاروباری شەھیدان شۆرشی ھەڵەبجە و ھەورامان و شارەزووی بە شکۆی میللەتی کورد لەقەلەمدا بۆ بەرز راگرتنی قوربانینی ئەو مەرگەساتە کە ٧٠ کەس بوو وەکو وەزارەتی کاروباری شەھیدان بەرنامەی دروست کردنی دوو دیواربەندی بۆ شەھیدانی ١٩٧٤ و ١٩٨٧ دەخەینە بواری جێبەجێ کردن تاکو ئەو مێژووەی خەباتی گەلەکەمان درەوشاوە بێت.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئاماژەی بەو گۆرانکاریانە کرد کە ناوچەکە پێیدا تێپەر دەبێت و تەئکیدی لە پێویستی یەکریزی گەلەکەمان کردەوە تاکو لەو گۆڕانکاریانەی کە ئیستا رۆژھەلاتی ناوەراست پێدا تێپەر دەبێت کوردیش بێبەش نەبێت لە دەست کەوتەکانی و داوای کرد دەست بە حکوومەتی ھەرێمی بگیرێت و پشتیوانی بکرێت.


وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان تشکی خستە سەر ئەو خزمەتانەی کە پێشکەش بە کەس و کاری شەھیدان کراوە لە ماوەی کاری کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی راگەیاند کە بەخۆشیەوە کە تاکو ئێستا نەیان ھێشتووە ناڕەزاییەکان بەرۆکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بکرێت و بەردەوام خزمەتیان پێشکەش بە کەس و شەھیدان کرد.

ھەروەک ئاماژەی بەو ھەوڵانەدا کە لەلایەن وەزارەت کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەدرێت بۆ ھاوتا کردنی موچەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا و گوتی بەھۆی ئەوەی کە پرسی زیندانیانی سایسی گرفتێکی وای لەبەردەمدا نیە کارەکان خێراتری بۆ دەکرێت و و بۆ کەس وکاری شەھیدانیش ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت لەگەڵ دەزگای شەھیدانی ئیتحادی بەو ھێوایەی بتوانین گوزەرانی کەس وکاری شەھیدان باشتر و خۆشگوزەرانییان بۆ دەستەبەر بکەین


وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان تیشیکیشی خستە سەر ئەو دۆسێیانەی کە تاکو ئیستا لە دادگای باڵای تاوانەکان کاری لەسەر کراوە و ٦ لەو کەیسانە بڕیاری لەسەر دراوە و ھیوای خواست دۆسێکانی تر بە دۆسێی کانی عاشقانیشەوە بڕیاری لێ بدرێت و خەڵکەکەی قەرەبووی شایستە بکرێنەوە و بە قشت بەستن بە ماددەی ١٣٢ی دەستوور.

پاشان وتاری بنەماڵەی شەھیدانی راپەرینی ١٩٨٧ی کانی عاشقان خوێندرایەوە. 
دیاری رێزلێنانی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پێشکەش بە بەرێز سەعدون نامدار بەرێوەبەری پێشووی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجە کرا کە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵ وەکو خۆبەخش خزمەتی بە کەس وکاری شەھیدانی سنوورەکە کردووە.

ھەروەک پارچە ھۆنراوەیەک لەلایەن روژنامەنووس و نووسەر دانا حامید خوێندرایەوە.

 

 

 


ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت