العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
یادی ٤٥ ساڵەی بۆردومانی قەڵادزی و راپەڕینی ساڵی ١٩٨٢ ئەو شارە کرایەوە



بە دروشمی قەڵادزی چرایەک بۆ زانست و ھیوایەک بۆ نیشتمان پێش نیوەڕۆی رۆژی ٢٤/٤/٢٠١٩ بە ئامادە بوونی بەرێز مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و ئەندامانی پەرلەمان و ژمارەیەکی زۆری لێپرسراوانی حزبی و حکوومی و کەس و کاری شەھیدان و خەڵکی سنوورەکە یادی ٤٥ ساڵەی بۆردومانی قەڵادزی و راپەرینی ساڵی ١٩٨٢ی ئەو شارە کرایەوە.

ئەم یادە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد و بەدەم مارشی نیشتمانی ئەی رەقیب ئامادە بووان دەقیقەیەک بێدەنیگیان بۆ گیانی پاکی شەھیدان نواند.

لە وتاری بەخێرھێناندا قایمقامی پشدەر وێڕای بەخێرھێنانی میوانان ئاماژەی بەو مەرگەساتە کرد و چەند داوایەکی کەس وکاری شەھیدانی خستە بەر دیدی لێپرسراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

دواتر بەڕێز مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە وتارێکدا بەناوی وەزارتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەخێرھاتنی میوانانی کرد ئاماژەی بە خەبات و خۆراگری خەڵکی ئەو سنوورەدا و درودی بۆ یادی شەھیدانی بۆردومانی ٢٤ی ٤ و راپەڕین خەڵکی ئەو شارە نارد، گوتی لە راپەڕینێکی پڕشکودا لە دژی رژێمی لەناوچوو راپەڕین و دوژمنیش بە چەک و ئاگر وڵامی دانەوە و لە ئەنجامدا دوو کەس شەھید بوون بەناوەکانی دایکە ئامینە و سنەوبەر مەحمود و چەندان کەسیشیان راپێچی زیندان کرد. 

زیاتر گوتی: دوژمن بەوە نەوەستا و لە ساڵی ١٩٨٩ جارێکی تر رژێم خەڵکی ئەو ناوچەیە راپێچی ئوردوگا زۆرەملییەکان کرد و لە ژیانی ئاسایی خۆیان و خاکی باوک و باپیرانیان دابرین، بەڵام خەڵکی خۆڕاگری ئەم شارە جارێکی تر ئەو شارەیان ئاوەدان کردەوە و سەڵماندیان کە ئەم شارە شاری رەت کردنەوە زوڵم و زۆردارییە.

لە تەوەرێکی تری قسەکانیدا وەکو وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەڵێنی زیاتر خزمەتکردنی کەس وکاری شەھیدان بەتایبەتی پی دان و گوتی، لە ئێستادا ھەوڵەکانی وەزارەتمان بەرەو ھاوتا کردنی ماف و مستحقاتی کەس و کاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لە گەڵ عێراقدا بەردەوامە لە حکومەتی فیدراڵدا بە جێبەجێ کردنی مادەی ١٣٢ دەستووری ھەمیشەیی عێراق ئەو مافانە دەستەبەر بکەین.

دواتر ھەر لە یادەکەدا ژمارەیەک کۆتر ئازاد کران وەکو ئاماژەی بۆ روحی ئازادیخوازانەی خەڵکی ئەم سنوورە و چەند چالاکییەکی ھونەری پێشکەش کران.

ھەر لە چوارچێوەی یادی ٤٥ ساڵەی بوردومانی قەلادزی و ٣٧ ساڵەی خۆپیشاندانە جەماوەریەکی ئەو شارە وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ھاورێ لەگەڵ بریکاری وەزارەت و قایمقامی پشدەر و لێپرسراوانی حزبی و حکوومی ئامادەی مارەسۆنی جەماوەری بوون کە بۆ ئەم یادە رێکخرابوو و دیاری بەسەر براوەکاندا دابەش کرا/ 

ئینجا وەزیری کاروباری شەھیدان و  ئەنفالکراوان پەردەی لەسەر دیواری یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەو شارە لادا کە بە وێنە رازێندرا بووە. 

ھەر بەم بۆیەیەوە وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفاکراوان بەشداری لە فێستیڤاڵی زانستی و کەلەپوور و فۆلکلۆری و چالاکییەکانی پەیمانگی قەڵادزی ئەھلی کرد.
 

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت