العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
وەزیری کاروباری شەهیدان پێشوازی لە لێژنەی شەهیدان و جئنۆساید لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوویەوە


لە دیدارێکدا تەئکید لە پێویستی ھەماھەنگی نێوان لیژنەی شەھیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی پەرلەمان و وەزارەتی کاروباری شەھیدان ئەنفالکراوان کرایەوە
 

پێش نیوەڕۆی رۆژی ٢٣/٤/٢٠١٩ بەرێز مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە سەرۆکی و ئەندامانی لیژنەی شەھیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان.

لە دیدارێکدا کە بەریزان بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزارەت و لەنجە دزەیی راویژکاری وەزارەت و ئەحمەد مام رەسول بەرێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری شەھیدان، ئامادەی بوون، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بە وردی باسی لە کار و ئەرکەکانی وەزارەت و ئەو بەربەستانەی کە دێنە بەردەم کاری وەزارەت بەتایبەتی بەربەستە یاساییەکان کرد و بە  ھەڵوەستەی لەسەر پرسی گەران و دۆزینەوەی روفاتی ئەنفالکراوان و بەربەستەکانی بەردەمی و خزمەتگوزاریەکانی تایبەت بە کەس وکاری شەھیدان کرد.

ھەروەک ئاماژەی بەو پرسانە کرد کە پێویستە لە خولی نوێی پەرلەمان کاری لەسەر بکرێت بەتایبەتی ئەو پرسانەی کە لەکاتی جێبەجێکردنی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەس وکاری شەھیدان بەدی دەکرێت.

\وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان تیشکی خستە سەر ھەوڵەکانی وەزارەت بۆ دەستەبەر کرنی ماف و ئیمتیازاتی کەس وکاری شەھیدان زیندانیانی سیاسی و ھاوتا کردنی شایستەداراییەکانیان و ھاوتاکردنیان لەگەڵ بەشەکانی تری عێراق بۆ ئەمەش تیشکی خستە سەر دوایین سەردانی وەفدی وەزارەت بۆ بەغدا و داوای لێکردن لە پەرلەمانی ھاوکاری و کار ئاسان بن بۆ ئەوەی کارەکان زووتر رێچکەی خۆی بگرێت. 

لە دیدارەکەدا ھەردوو لا ھاوڕا بوون لەسەر پێویستی ھەماھەنگی نێوان لیژنەی شەھیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی و وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت