العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
لە کۆبوونەوەیەکدا دوا ھەنگاوەکانی ئامادەکاریی کیمیابارانی ھەڵەبجە کرایەوە



پێشنیوەڕۆی رۆژی ١٢ی ٣، بە سەرپرشتی بەڕێزان مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفاکراوان و ئازاد تۆفێق پارێزگاری ھەڵەبجە و سەرۆکی لێژنەی ئامادەکاریی یادی ٣١ ساڵەی ھەڵەبجە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە پارێزگاری ھەڵەبجە بەڕێوەچوو، لێژنەی ئامادەکاری یادی ٣١ ساڵەی کیمیابارانی ھەڵەبجە، دوا ئامادەکارییەکانی رێوڕەسمی یادکردنەوەی کارەساتی ھەڵەبجەیان ھەڵسەنگاند کە بڕیارە لە ١٦/٣ و رۆژانی دواتری بە چەندین چالاکی بکرێتەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا دوای ئەوەی سوپاسی وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفاکراوان کرد بۆ ئەو گرنگیدانەی کە بە یادەکەی دەدات، ئازاد تۆفێق پارێزگاری ھەڵەبجە ئاماژەی بە دوا ھەنگاوەکانی ئامادەکاری بەرنامەی یادەکە و سەرجەم ئەو چالاکیانە کرد کە  لەو یادە پێشکەش دەکرێ.

لە لایەن خۆیەوە مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفاکراوان دوای ئەو دەستخۆشیەی لە لێژنەی باڵای کرد بۆ ئەو کارانەی ئەنجامیان داوە، تاکیدی لە گرنگی رێکوپێکی و شایستەیی یادەکە کردەوە و پێی راگەیاندن کە دەبێت یادەکە شایستەی قوربانیانی ئەو مەرگەساتە بێ ھەروەک ھیوابەخشیش بێت لە ھەمانکاتدا.
ھەروەک داوای لێکردن کە رێوشوێنی پێشوازیکردنی میوانان و پێشکەشکردنی وێنایەکی جوانی ھەڵەبجە لەو رۆژەدا. جەختیشی لەوە کردەوە کە گرنگی بدرێت بە لایەنی ئەمنی و پرۆتۆکۆلی.

دواتر بەڕێز مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفاکراوان ھاوڕێ لەگەڵ لێژنەی باڵا شوێنی یادەکەی بەسەر کردەوە.

شایەنی باسە بڕیارە رۆژانی ١٦/١٧/١٨ی مانگ بە چەندان چالاکی ھونەری و وەرزشی یادی مەرگەساتی ھەڵەبجە بکرێتەوە و بۆ ئەم مەبەستە بانگھێشتی  کەسایەتی عێراقی و ھەرێمی و نوێنەری وڵاتان کراوە.
 

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت