العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
‌‌حکوومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی بەڵگە و زانیارییەکان بێسەروشوێنبووانی شەڕی داعش رێککەوتن


حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانەوە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی عێراق رێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی بەڵگە و زانیارییەکان لەسەر ئەو ھاووڵاتیانەی لەدوای ھێرشی داعشەوە بێسەروشوێن بوونە، بۆ ئەوەی لە پزیشکی دادی عێراق بە دواداچوونیان بۆ بکرێ و چارەنووسی بەشێکیان یەکلایی بکرێتەوە.

دەستەی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکان لە چواچێوەی رێککەوتننامەکەدا ٢٦٠٤  بەڵگەنامەی تیوب کە  ١٥٦١یان نموونە کارتی خوێن لە خۆ دەگرێ رادەستی پزیشکی دادی بەغدا کردووە. 

لە لایەن وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، بریکاری وەزارەت، بەرەڤان و حەمدی و هەروەها بەرپرسی کۆکردنەوەی بەڵگە لە ھەرێمی کوردستان دکتۆر حیسام عەبدولرەزاق و نوێنەری پزیشکی دادی عێراق ئەیمەن مستەفا بەشداری رێوڕەسمی واژووکردنی رێککەوتننامەکە بوون.

دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بەرەڤان حەمدی وێڕای ئاماژەدان بەو کارەساتانەی بە ھۆی ھێرشی داعشەوە رووبەڕووی خەڵکی ھەرێمی کوردستان ‌بوویەوە، رایگەیاند کە، بەپێی ئامارەکان تەنیا لە شنگال و دەوروبەری، زیاتر لە سێ ھەزار  ھاونیشتمانی کوردی ئێزدی تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن و  رێکەوتنی ئەمڕۆمان بە سەرپەرشتی سەرۆکی لێکۆڵینەوەی نێو‌دەوڵەتی بۆ شەڕی داعش لە نەتەوەیەکگرتووەکان کەریم خان کە بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دامەزراوە ئەنجام دراوە.‌

بەرەڤان حەمدی رایگەیاند: "بە پێی رێکەوتنی ٢٩ی ١ ی ٢٠١٩ ئەم کارە ئەنجام دراوە و وەکو ھەنگاوێک کە نیەت پاکی و کارئاسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نیشان دەدات، لە ھاوکاری و ھەماھەنگی رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە ‌یەکگرتووەکان لەوانەش UNTAD  و بەغدا بۆ گرنگیدان و بە ئامانج گەیاندنی دۆسیەی تاوانەکانی داعش بە دادگایەک و دابین کردنی مافی قوربانیانی ئەو تاوانە قێزەوانەی کە داعش ئەنجامی داون و لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا بەخاکسپێردراون کە ناسنامەی بەشێکیان رووننەبووەتەوە". 

بریکاری وەزارەتی شەھیدان رایگەیاند کە لە ھەنگاوی یەکەمدا ئەو بەڵگەنامانەی لەسەر کەسانی بێسەرشوێن کۆکراوەتەوە رادەستی بەغدا دەکرێ و دواتر دەست دەکرێ بە ھەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان و تاقیکردنەوەی DNA و ناسینەوەی قوربانیان.

لە ساڵی ٢٠١٤ زیاتر لە شەش ھەزار و ٣٠٠ کوردی ئێزدی کەوتنە ژێر دەستی داعش، تاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ ھەزار و ٣٠٠ کەس رزگارکراون و ٧١ گۆڕی بە کۆمەڵیش دۆزراونەتەوە.

بریکاری وەزارەتی شەھیدان ھیوای خواست لە رێگەی ئەو رێککەتننەی لەگەڵ بەغدا کراوە، بتوانرێ بەدواداچوون بۆ بێسەروشوێنبووانی رووداوەکانی ھێرشی داعش بکرێ و چارەنووسیان بەدیار بکەوێ.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت