العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان سەردانی گەرمیانی کرد



بەمەبەستی ئامادەکاری یادی ٣١ ساڵەی پڕۆسەکانی ئەنفال رۆژی ١٣/٢/٢٠١٩ بەڕێز مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بە یاوەری وەفدێکی ھاوڕێی سەردانی گەرمیانی کرد.

لە سەرەتای سەردانەکەیدا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لەلایەن بەڕێز سلاح کویخا لێپرسراوی ئیدارەی گەرمیان پێشوازای لێکرا.

وەزیری شەھیدان دواتر بەشداری کۆبوونەوەیەک بوو کە نوێنەری رێکخراوەکانی پرسی ئەنفال لە گەرمیان ئامادەی بوون و مەبەست لێی دانانی بەرنامەی یادی ٣١ ساڵەی ئەنفال بوو کە بریارە لە ١٤/٤/٢٠١٩ لە گوًرستانی دێبەنە لە رزگاری بەرێوە بچێت.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا لێپرسراوی ئیدارەی گەرمیان بەخێرھاتنی وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و ستافی ھاورێی کرد و ئامانجی کۆبوونەوەکەی خستە روو و رایگەیاند، پێویستە لە ئێستادا کار بۆ پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ سەرپەرشتی کردنی یادەکە پێک بێت و دواتر کاری لێژنە پسپورەکانی ھونەری دەست پێدەکات.

دوای ئەوەی سوپاسی ئیدارەی گەرمیانی کرد بۆ ئەو پێشوازیە, بەرێز مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ ئەمساڵ یادی ئەنفال لە گەرمیان دەکرێتەوە.

ھەروەک بەرز راگرتنی یادەکانی بۆ ھێشتەنەوەی مەرگەساتەکانی گەلەکەمان لە ھزری نەوەکان بە گرنگ زانی و ھیوای خواست لەم بارەیەوە نمونەیەکی جوان پێشکەش بکەین بەتایبەتی نوێنەری وڵاتان و کۆنسلگەرییەکان بانگھێشت بکرێن کە نوێنەرایەتی وڵاتانیان دەکەن. 

داوای کرد یادەکە شایستە بە گیانی قوربانیانی مەرگەساتی ئەنفال بێت و ھەموو ھەوڵەکان بۆ سەرخستنی بەرنامەی یادەکە تەرخان بکرێت و داواکارییەکان لەو کاتەدا تێکەڵ بە یادەکە نەکرێت
بەباشیشی زانی بە ھاوکاری زانکوی گەرمیان سمینار و دیبێت ساز بکریت لەو یادەدا.

دواتر نوێنەری رێکخراوەکان چەند بابەتێکیان وەکو داواکاری کەس و کاری شەھیدان و ئەنفالکراوان خستە ر دەستی وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و ئەویش وڵامی پێویستی دانەوە و ئاماژەی بەو کارانە کرد کە بۆ خزمەتی کەس و کاری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئەنجام دراوە.

بانگھێشت کردنی نوێنەری وڵاتان و کەسایەتی کەسایەتیە باڵاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بە گرنگ زاندرا.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵا لە یەکە ئیدارییەکانی گەرمیان و نوێنەرانی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان درا، تاکو کار بۆ بەرنامەی یادەکە بکەن.
 
ھەر لە درێژەی سەردانەکەیدا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بە ئامادە بوونی ھەردوو بەرێوەبەری گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی و گەرمیان لەگەڵ ژمارەیەک لە کەس وکاری شەھیدان و ئەنفالکراوی سنووری گەرمیان کۆ بووە و گوێی لە داواکارییەکانیان گرت و پێی راگەیاندن، وەکو وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان کاریان لەسەر سەرجەم ئەو داواکاریانە کردوە و زۆری جێبەجێ کراوە ئەوەش جێبەجێ نەکرابێت ئەوە کاری لەسەر دەکەن.

دواتر ھەر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ بەرێوەبەر و کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی شەھیدانی گەرمیان کۆبوونەوە و گوێی لە داواکاری و پێویستییەکانی گرتن و داوای لێکردن ھەموو توانایەکیان تەرخان بکەن بۆ زیاتر خزمەتکردنی کەس وکاری شەھیدان و ئەنفالکراون بەتایبەتی ئەوان لە مەملەکەتی ئەنفالدان و رۆژانە چاویان بە خانەوادەی ئەنفالکراوان دەکەوێ و لە نزیکەوە کەموکۆڕێییەکانیان دەبینن.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت