العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان خۆراگری و خەباتی زیندانیانی سیاسی بەرز نرخاند


ئیۆارەی رۆژی ٥/٢/٢٠١٩ بەرێز مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بارەگای کۆمکاری زیندانیانی سیاسی کوردستانی کرد لە شاری ھەولێر و لەلایەن دەستەی بەرێوەبردنی کۆمکار بەگەرمی پێشوازی لێکرا.

لەو سەردانەدا کە بەڕێوەبەری زیندانیانی سیاسی لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئامادەی بوو، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان رۆڵی جوامێر و خۆراگری زیندانیانی سیاسی لە خەباتی گەلی کوردستان بەرز نرخاند و بە شەھیدی زیندوو ناوی بردن لەبەرامبەر ئەو ئازار و ئەشکەنجانەی لە کونجەکانی زینداندا بەدەستی رژێمی لەناوچوو چەشتویانە. 

ھەروەک ئاماژەی بەو ھەوڵانەدا کە بۆ زیاتر خزمەتکردنی زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان کاری بۆ دەگرێت بەتایبەتی کارکردن بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانیان بەپێی مادەی ١٣٢ی دەستوری عێراق و ھاوتا کردنی شایستە داراییەکانیان لەگەڵ ھاورێکانیان لە سەرتاسەری عێراق و رایگەیاند کەلە ئێستادا بڕیاری لەسەر پێکھێنانی لیژنەیەکی پسپۆڕ دەربڕیوە تاکو کار بۆ بەراورد کردنی یاساکانی ھەرێم و کوردستان بکات.

ھەروەک تیشکی خستە سەر ئەو بەربەستانەی کە دێنە پێش کاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئاماژەی بەو ھەوڵانەدا کە بۆ دەستەبەری کرێ کرێی خوێندن و دابین کردنی زەوی بۆ زیندانیانی سیاسی داویانە پێی گوتن ئەوانە ھەموو مافی خۆتانە و منەتێک نیە بەسەرتانەوە دەبێ زیاتر خزمەت بکرێن چونکە ئەو دەستکەوتانەی بەدەست ھاتوو بەرھەمی خوێنی شەھیدانە بە پلە یەک و خۆراگری ئێوەیە.

داوای لێکردن ھەرچۆن لە زینداندا بەھیمەت و خۆراگر و کۆڵەندەر بوون ئاواش لە ئێستادا ھیمەتی زیاتر بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری زیندانیانی سیاسی بکەن.

ھەروەھا ھەموو پشتوانی و ھاوکاریەکی بۆ زیندانیانی سیاسی دەربری و ھیوای سەرکوتنی بۆ کارەکانیان خواست.

لە بەرامبەردا وێرای دەست خۆشی کردن لە کارەکانی وەکو وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەستەی بەرێوەبردنی کۆمکاری زیندانیانی سیاسی سوپاسی بەرێز وەزیری کاروباری شەھیدانیان کرد و رایانگەیاند کە جێ پەنجەی بە کارەکانەوە دیارە و ھیوایان خواست بەردەوام کار بۆ دەستەبەری مافەکانی ئەو توێژە بکات لە عێراقدا.
 

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت