العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
لە رێوڕسمێکی شکۆداردا لە شاری ھەولێر.. یادی ١٥ ساڵەی مەرگەساتی یەکی شوبات کرایەوە



لەو مەراسیمەدا نیچیرڤان بارزانی سەرۆک حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و محمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و نوێنەرانی حزب و پارتە سیاسییەکان و پەرلەمانتاران و کۆنسوڵی وڵاتان لە ھەرێمی کورستان و کەسوکاری شەھیدان ئامادەبوون.

ئەمڕۆ ١٥ھەمین ساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات کرایەوە کە لەو کارەساتەدا تیایدا دەیان سەرکردە و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بوونە قوربانی.

 لەو مەراسیمەدامحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان لە وتەی بەخیرھێناندا دوای ئەوەی بەخێر ھاتنی ئامادەبووانی کرد گوتی: "ئەمڕۆ پازدە ساڵ بەسەر مەرگەساتی ١ی شوبات تێپەڕ دەبێت و، لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا لە ١ی شوباتی ساڵی ٢٠٠٤ لە کاتێکدا جەماوەری گەلی کوردستان لە گەردن ئازایی جەژندا بوون، دوژمنانی رووناکی و مرۆڤایەتی و خۆشگوزەرانی، بێگوێدانە پیرۆزی ئەم رۆژە، دەستی رەشی تیرۆریان گەیاندنە ھەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری ھەولێر و، لە دوو تەقینەوەی خۆکوژیدا کە تەنھا چەند چرکەیەکیان نێوان بوو، مەرگیان کردە دیاری جەژن و، لە یەک ساتدا زیاتر لە ١٠٠ لە رۆڵەی گەلەکەمان لە سەرکردە و کادیر و ئەندامی ئەو دوو حزبەیان کردە قوربانی و سەدانی دیکەش بریندار بوون".

مەحموود حاجی ساڵح گوتیشی: "لە کاتێکدا تاریکی ئاڵاڕەشەکانی داعش لە کوردستان بە بەرگری و گیانفدایی پێشمەرگە و خوێنی ئاڵی زیاتر لە ھەزار و ٨٠٠ رۆڵەی گەڵەکەمان لە پێشمەرگە قارەمانەکان تێکشکا، بەڵام ئەو بیر و ھزرە ژەھراویەی لەدوای خۆیاندا بەجێیانھێشتووە تاکو ماوەیەکی دوور کاریگەری دەبێت و بەرۆکمان بەرنادات، بۆیە کارکردن بۆ کۆتاییھێنان بە بیری تیرۆریستی دەکەوێتە ئەستۆی لایەنە پەیەندیدارەکان و تاک بەتاکی ئەم کۆمەڵگایە و کاری دەستەجەمعی بۆ بکەن و سەرچاوەکانی ئەو ھزرە تیرۆریستیە وشک بکەن".


وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان جەختی لەوەیشکردەوە کە لەو قوناغە ھەستیارەدا کە پیایدا تێدەپەڕن و، ھەرێمی کوردستان روبەڕووی کۆمەڵێک ئاڵنگەربۆتەوە کە پێویست دەکات وەکو ئەمەکێک بۆ خوێنی شەھیدان، ھەموولایەک بە گیانی ھەستکردن بە لێپرسراویەتی مێژوویی سەرشانیان رۆڵ ببینن و بە روحی پێشمەرگایەتی قۆڵی لێ ھەڵماڵن و بە تەبایی و یەکریزی و یەک گوتاریی، کێشە سیاسیەکان چارەسەربکەن".

مەحموود حاجی ساڵح گوتیشی: "دوای تێپەڕ بوونی ماوەیەکی زۆر بەسەر ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی کوردستان ھەرچەندە تاکو ئیستا حکوومەت پێکنەھاتووە بەڵام ھەوڵ و دیدارەکان درێژەیان ھەیە و، ئومید دەکەین ھەموو لایەک بەگیانی لێپرسراویەتی سەرشانیان و بەلەبەرچاو گرتنی خوێنی شەھیدان ناکوکییەکان وەلا بنێنن و پەلە بکەن بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی کوردستان تاکو بتوان بە ھەمولایەک کوردستان لەو گرفتانەی ھەیە لە رووی دارایی و سیاسی و یاسایی تێپەرێنین و خزمەتی زیاتربە گەلەکەمان بگەێنین".

باشان نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان گوتەیەکی بەم بۆنەیەوە پێشکەش کرد و رایگەیاند: "ئەمڕۆ یادی رووداوێکی ئاسایی ناکەنەوە، بەڵکو یادی تێکەڵبوونی خوێنی پێشمەرگە و سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی دەکەنەوە و رایگەیاند کە یەکی شوبات ئەو راستیەی بۆ ھەموو لایەک دەرخست کە دووژمنان ھیچ جیاوازییەک لەنێوانماندا ناکەن و لەیەک کاتدا دژایەتی ھەموومان دەکەن، بۆیە لەم رۆژەدا دەبێت بەبیر خۆمانی بھێنینەوە کە ئێمەش دەبێت یەکگرتوو بین و، ھەموولایەکمان یەکگرتووییمان بپارێزین".

لە رێورەسمەکەدا، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کورستان گوتی: "پازدە ساڵ پێش ئەمڕۆ لە ھێرشێکی ھاوکاتتدا ھەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھەولێری خۆشەویست، ھەولێری لێبوودەیی و پێکەوەژیانی و میواندۆستی و ئایین پەروەری، کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا ١٠١ کەس لە سەرکردە و کادیران و ئەندامان شەھیدبوون، لێرەدا جارێکی دیکە ریز لە گیانی پاکی ئەو شەھیدانە دەگرین و بەبیریان دەھێننینەوە و ریز لە خەباتی ھەموو ئەو کەسانە دەگرین کە لەم رۆژەدا شەھیدبوون".

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: "ئەو رۆژە کە جەژنی قوربان بوو خەڵکی ھەولێر دەستە دەستە دەھاتن و پیرۆزبایی جەژنییان لە کاربەدەستانی حکوومەت و بەرپرسە حکوومیەکان دەکرد و، گەردن ئازاییان لەیەکتر دەکرد، بەڵام تیرۆریستان خۆشی جەژنی قوربان و ھیچ خۆشییەک بە خەڵکی کوردستان رەوا نابیننن، وەک کارە ھەمیشە ناشرینەکان ئەمجارەش جەرگی سەدان دایکیان سووتاند و دڵی سەدان ھاوڕێ و کەسوکاری ئەم شەھیدانەیان تاساند".

ھەر لە درێژەی رێورەسمەکەدا، ھەریەک لە سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و پارتە سیاییەکان و پەرلەمانتاران و کۆنسوڵی وڵاتان لە ھەرێمی کورستان و کەسوکاری شەھیدان، تاجە گوڵینەیان لەسەر کۆتەڵی شەھیدان دانا. 

رۆژی یەکی شوباتی ساڵی ٢٠٠٤ لە یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان، تیرۆریستان دوو تەقینەوەی خۆکوژییان لە ھەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە شاری ھەولێر ئەنجام دا کە تیایدا ١٠١ کەس بوونە قوربانی و دەیانی دیکە بریداربوون.
 

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت