العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
لە دیدارێکدا جەخت لە ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان وەزارەتی کاروباری شەھیدان و وەزارەتی دارایی کرایەوە



پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٣ی کانوونی دووھەمی ٢٠١٩، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەڕێز مەحمود حاجی ساڵح لە دیوانی وەزارەت لە لایەن وەزیری دارایی بەڕێز رێباز حەملان پێشوزی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان کورتەیەکی لە ئەرکەکانی وەزارەت و بەرنامەی کاری داھاتوویان بۆ وەزیری دارایی باس کرد.

بەڕێز محمود حاجی ساڵح بە گرنگییەوە باس لە یادە جۆراوجۆرەکانی جینۆسایدی گەلی کورد کرد کە لەمساڵدا وەزارەت بە ھاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەی دەبات و بۆ ئەم مەبەستە داوای ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان دوو وەزارەتی کرد.

بەڕێز وەزیری شەھیدان پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە ھاریکاری چڕ لە نێوان دوو وەزارەت ھەبێ بۆ زیاتر خزمەتکردنی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و یادەکان بە شێوەیەک بەڕێوە ببردرێن کە لە ئاست گەورەیی قوربانیدانی گەلی کورد بێ.

لای خۆشییەوە وەزیری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێز رێباز حەمڵان، وێڕای پێزانینی خۆی بۆ کار و کردەوەکانی وەزارەتی شەھیدان، جەختی لە گرنگی ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان دوو وەزارەت کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ وەزارەتی دارایی کردەوە.
 

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت