العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
بەرامبەر دەستپاکی وەزارەتەکەی



ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و کارگێری رێز لە کردەوەکانی مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەگرێ.

لە چوارجێوەی ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و کارگێری، (٥) رێکخراوی تایبەتمەند لەم بوارەدا بڕوانامەی سوپاسگوزاریان پێشکەش بە مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان کرد.

لە دیدارێکدا کە بەرێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری وەزارەتیش تێیدا ئامادەبوو، وێڕای دەستخۆشیان لە وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، نوێنەرانی ئەم رێکخراوانە، ماندوو بوون و شەونخۆنی و شارەزایی لە بواری چاکسازی و کەمکردنەوەی گەندەڵییەکان لەناو وەزارەتیان بەرز نرخاند و ھیوایان خواست بەردەوام بن لەگەڵ ستافەکەیان بۆ زیاتر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
 
لە بەرامبەردا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان وێڕای سوپاسکردنی ئەم رێکخراوانە، کورتەیەکی لە ئەرک و ئەو خزمەتگوزارییەی پێشکەش بە کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەکرێ و بە گرنگییەوە باسی لە پەیڕەو کردنی سیستەمی سزا و پاداشت لە کارەکاندا کرد. ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا لە مامەڵە کردنی لەگەڵ کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان وێڕای قورسی، ئەرکێکی پیرۆزە و مامەڵەیەکی تایبەتمەندە چونکە مامەڵە لەگەڵ توژێکە قوربانی داوە و خوێنی بەخشیوە بۆیە پابەندی نیشتمانی و نەتەوەیی و ئەخلاقی دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی کارەباری شەھیدان و ئەنفالکراوان.

ھەروەھا کورتە باسێکی لە بارەی ئەم ھەنگاوانە پێشکەش کرد کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە وەزارەتەکەی گرتوویەتییە بەر.

شایەنی باسە لە رێزلێنانەکەی ‌ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و کارگێری کە پێشکەش بە وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان کراوە، ھاتووە: ‘’لە سۆنگەی ھەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی و ماندوو بوون و شارەزاییتان لە بواری چاکسازی و کەمکردنەوەی گەندەڵییەکان لە ناو وەزارەت کە پێش دەستبەکاربوونی بەڕێزتان بوونی ھەبووە، خۆشحاڵین ئەم رێزلێنانەتان پێشکەش دەکەین’’.‌ 

ئەو رێکخراوانەی کە لە چوارچێوەی ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و کارگێری کار دەکەن بریتین لە  رێکخراوی ھیوا، رێکخراوی داھاتووی گەش، رێکخراوی بڕیاری گەنجان، رێکخراوی باشوور بۆ پەروەردە و رێکخراوی روانینی کۆمەڵگا.
 

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت