العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە کۆنسولی گشتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان



پێشنیوەڕۆی رۆژی 8/1/2019 بەڕێز مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیکرد لە بەڕیز ستیف فیگن، کۆنسولی گشتی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان.

لە دیدارێدا کە بەڕێز بریکاری وەزارەت ئامادەی بوو، سەرەتا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان وردەکاری سەردانی شاندی وەزارەتی بۆ ئەمریکا و دیداری لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە خستە ڕوو و ھیوای خواست لە میانەی ئەو سەردانەدا جەختی لێکراوەتەوە، ئەو‌انیش بەدواداچوونی بۆ بکەن و بە تایبەتی فراوانکردنی تیمەکەی کەریم خان کە داوایان کردبوو نوێنەرایەتی وەزارەتی شەھیدان و حکوومەتی تێدا بێ. 

ھەروەھا پشتیوانیکردنی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بکەن بۆ دامەرزاندنی تاقیگەی پسپۆڕی بۆ ناسینەوەی قوربانیان ھاوشێوەی ئەوەی لە وڵاتی کۆسۆڤۆ کراوە. 

لە لایەکی ترەوە داوای کرد، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھاوکار بێت بۆ  رێکخستنی مۆنۆمێنتەکانی ھەرێم 

تایبەت بە فراوانکردنی تیمی کەریم خان کە بە بڕیاری 2379ی ئەنجوومەنی ئاسایش دامەزراوە، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان روونی کردەوە کە لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٥ ھەزار بەڵگە کۆ کراوەتەوە و سەرباری ئەو بەڵگانەی کە رێکخراوە ceja کۆی کردوونەتەوە. دەکرێ ئەم بەڵگانە سوودی لێوەربگیرێ دوای ئەوەی لێکتێگەیشتنێک واژوو دەکرێ لەگەڵ کەریم خاندا.

سەبارەت بە پرسی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان گوتی: ‘’٧٠ گۆڕی بە کۆمەڵی قوربانیانی شەڕی داعش بوونیان ھەیە کە تاکو ئێستا ھەڵنەدراونەتەوە، ئێمە داواکارین بە ئامادەبوونی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە تایبەتمەندە نێودەوڵەتییەکان ھەڵبدرێتەوە و سوود لەو بەڵگانە وەربگیرێت کە بەردەست دەکەون، ھیوادارین کۆنسولخانەی ئەمریکا ھاوکارمان بێ لە جەختکردنەوە لە جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ٥ ی ٢٠٠٦ (یاسای پاراستن و ھەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عێراق) و جەخت لە حکوومەتی عێراق بکرێت کە بە ھەماھەنگی ھەرێم ئەم کارانە ئەنجام بدرێت’’.

ھەر وەک دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت یان دادگایەکی تێکەڵاو بە ستانداردی نێودەوڵەتی بۆ تاوانەکانی داعش بە گرنگ زانی بۆ گێڕانەوەی ماف و دەستەبەر کردنی قەرەبوویەکی شایستە بۆ قوربانیان و دادپەروەری و گێڕانەوەی ماف بۆیان. ھەروەھا بە پێویستی زانی نێوەندە نێودەوڵەتییەکان ھاوکار بن بۆ گێڕانەوەی ئاوارەکان و چارەسەرکردنی دەروونی و کۆمەڵایەتیان.

سەبارەت بە ھاوکاریکردنی پێکھاتە نەتەوایەتی و ئایینییەکان، کۆنسولی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە سەرۆکی ئەمریکا و ستافەکەی گرنگی بە گەڕانەوەی ئاوارەکان و دووبارە شیاندنەوەی خەڵکی قوربانی ئەو ناوچانە دەدەن بۆ پرسەکانی تریش کۆنسولی ئەمریکا تاکیدی لەوە کردەوە کە لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغد‌ا تاوتوێی ئەم پرسە دەکات.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت