العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
سەردانی وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بۆ هەڵەبجە


وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پرسی یادی ٣١ ساڵەی کیمیاباران کردنی ھەڵەبجەی لەگەل یەکە ئیداریەکانی ئەو شارە تاوتوێ کرد

رۆژی٢/١/٢٠١٩ بەرێز مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و وەفدێکی ھاورێی سەردانی پارێزگای ھەڵەبجەیان کرد و لەلایەن بەرێز ئازاد توفیق پارێزگاری ھەڵەبجە و جێگری پارێزگار و ژمارەیەک لە بەرێوەبەری گشتی و سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە پێشوازیان لێ کرا.

لە سەرەتای سەردانەکەیدا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان سەردانی پارێزگای ھەڵەبجەی کرد و پیرۆزبایی دەستبەکار بوونی لە پارێزگاری ھەڵەبجە کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ کارەکانی خواست.

لە کۆبوونەوەیەکدا پرسی چارەسەری دابەش کردنی زەوی بە کەسوکاری شەھیدان و خانووی یەک شەھیدەکانی ھەڵەبجە و پرسی منداڵە ونبوەکانی ھەڵەبجە و چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی کە لە ئێستادا دۆسێکە دراوەتە وەزارەتی تەندروستی گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا پرسی یادکردنەوە ٣١ ساڵەی کیمیابارانی ھەڵەبجە خرایە بەر باس و بیروڕای لەبارەیەوە ئاڵوگۆڕکرا و وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان تەئکیدی لەوە کردەوە کە دەبێت یادێک بێت کە شایستە بە قوبانیدانی ھەڵەبجە بێت و بەزوترین کات کار لەسەر پێکھێنانی لیژنەکان و ئامادە کردنی دەرخستە بکەن تاکو بەزووترین کات رێو شوێنی ئیداری و دارایی بۆ بە ئەنجام بگەێندرێت.

وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەگرنگی زانی کە یادەکە دەرچێت لە یادە رۆتینەکان و وتار خوێندنەوە و زیاتر تەرکیز لەسەر لێکوڵینەوە بکرێت لەبارەی پرسی جینۆسایدی گەلەکەمان و بۆ ئەمەش زانکۆی بە ناوەندێکی ئەکادیمی بۆ ئەم پرسە دیاری کرد و ھیوای خواست بتوانن ھاوشێوەی پارساڵ بە چالاکی ئەکادیمی بەشداری لە یادەکە بکەن.

ھەر لە درێژەی سەردانەکەیدا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و وەفدی ھاورێی بەمەبەستی گوێگرتن لە گرفت و کێشە و پێداویستییەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجەی کرد و لەلایەن بەرێوەبەری گشتی و بەرێوەبەر و سەرۆکی بەشەکان پێشوازی لێکرا.

دوای ئەوەی تەئکیدی لە زیاتر خزمەتکردنی کەسوکاری شەھیدان و چارەسەرکردنی گرفتەکانیان و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری کردەوە، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەڵێنی چارەسەر کردنی گرفتەکانی پێدان.

دواتر وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان یەکەی یەکەی بەش و ھۆبەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی شەھیدانی ھەڵەبجەی بەسەر کردە و دەستخۆشی کارەکانی لێکردن و ھیوای خواست زیاتر خزمەت بە کەسوکاری شەھیدان ئەو سنوورە بکەن.
 

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت