العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
كرێی خوێندنی كچ و كوڕی شه‌هیدان خه‌رج كرا


وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەست بە دابەش کردنی کرێی خوێندنی ٢٠١٦_٢٠١٧ ی کور و کچی شەھیدان و زیندانی سیاسی دەکات


دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بڕیارە بەیانی لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەھیدان و بەڕێوەبەرایەتی زیندانیانی سیاسی دەست بە خەرجکردنی تێچووی خوێندنی کور و کچی شەھیدان بکرێت.

لەم رووەوە ئه‌حمه‌د مام رسوڵ بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری لە وەزارەتی شەھیدان رایگەیاند لە سەرەتادا قەرزی ئەو زانکۆ پەیمانگا و قوتابخانانە خەرج دەکەن کە پارەی خوێندنیان بۆ ئەو ساڵ لەسەر وەزارەتە و لە خوێندکارانیان وەرنەگرتووە دواتریش پارە بۆ ئەو خانەوادانە خەرج دەکەن کە خۆیان پارەیان داوە. 

مام رسوڵ وێڕای سوپاس کردنی ئەو زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانانەی پشوو درێژ بوون لە وەرگرتنی پارە دڵنیایی بە کەسوکار و رۆڵەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی دا کە لە چەند رۆژی داھاتوو سەرجەم کرێی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠١٦_٢٠١٧ خەرج دەکرێ.

سەبارەت بەو برە پارەش کە رەزامەندی لەسەر دراوە گوتی، "ژمارەی ئەو کور و کچی شەھیدان و زیندانی سیاسی کە رەزامەندی بۆ کراوە ژمارەیان  ٥ هه‌زار و  ٥٩٨ خوێندکار و قوتابیان کە بڕی پارەکەیان دەکاتە ١٦ ملیار و ٨٨٥ ملیۆن و ٤٥٠ هه‌زار دینار.




ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت