العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
مینحەی کەسوکاری شەهیدان هاوتای بەغدا دەکرێت



- وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراون، مەحمود حاجی ساڵح: "لە میانی کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقدا تاوتوێی گواستنەوەی ئەو ٤٤ ملیار دینارەی کەسوکاری شەھیدان کراوە کە مانگانە حکوومەتی ھەرێم دابەشی دەکات، بەڵام ئەو کاتەی ئەو بووجەیە دەگوازرێتەوە سەر بەغدا، بڕی پارەکە زیاد دەبێت بۆ ١٠٨ ملیار دینار بەم پێیەش مینحەی کەسوکاری شەھیدان ھاوتای مینحەی کەسوکاری شەھیدانى عێراق دەکرێت".
 

وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراون، مەحمود حاجی ساڵح رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم رەزامەندی نیشانداوە لەسەر خەرجکردنی بڕی ١٦ ملیار و ٨٥٨ ملیۆن دینار بۆ  خوێندکارانی کوڕ و کچی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی.

مەحمود حاجی ساڵح لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە بارەی سەردانی شاندی وەزارەتەکەیان بۆ بەغدا گوتی: "لە میانی کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقدا تاوتوێی گواستنەوەی ئەو ٤٤ ملیار دینارەی کەسوکاری شەھیدان کراوە کە مانگانە حکوومەتی ھەرێم دابەشی دەکات، بەڵام ئەو کاتەی ئەو بووجەیە دەگوازرێتەوە سەر بەغدا، بڕی پارەکە زیاد دەبێت بۆ ١٠٨ ملیار دینار بەم پێیەش مینحەی کەسوکاری شەھیدان ھاوتای مینحەی کەسوکاری شەھیدان دەکرێت لە عێراق".

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرۆکایەتی ئەو زانکۆیانەی کرد کە رێگایان نەدا بە هۆی دواکەوتنی کرێی خوێندنەوە پڕۆسەی خوێندنی خوێندکارانی کوڕ و کچی شەهیدان  پەکی بکەوێت و راشیگەیاند کە قەرزی ساڵی ٢٠١٦ - ٢٠١٧ رەزامەندی خەرجکردنی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ وەرگیراوە.

وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان گوتیشی: "لە ھەوڵی بەردەوامداین لەو گفتوگۆیانەی لەسەر بووجەی ٢٠١٩ی عێراقی ھەیە ئەمڕۆ نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی بەغدا دەکەین بەو ئومێدەی ئەنجامێکی باشی ھەبێت".

لەبارەی ھەڵوێستی بەرپرسانی حکوومەتی عێراقیش سەبارەت بە یەک خستنی مینحەی کەسوکاری شەھیدان، مەحمود حاجی ساڵح رایگەیاند کە سەرۆکوەزیرانی عێراق پاڵپشتی لەو بابەتە کردووە، چونکە پرسێکی دەستوورییە.  

 

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت