العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
یازدە ھەزار پارچە زەوی بەسەر کەس و کاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت



وەزیری شەھیدانی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت کە دابەشکردنی زەوی بەسەر کەس و کاری شەھیدانی دەستپێدەکات و ئەنجوومەنی وەزیرانیش بە کۆی دەنگ ڕەزامەندی لەسەر داوە.

ئەمڕۆ ٢١/٢/٢٠١٨ مەحمود حاجی ساڵح وەزیری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە و پێدانی زەوی بە کەس و کاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی ئیمتیازاتی دیکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکرد.

لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وەزیری شەھیدان گوتی، ١١ھەزار و ١٤١ پارچە زەوی ڕەزامەندی لەسەر دراوە کە ٥ ھەزار پارچە زەوی بۆ بۆ راگیراوان و ٣٣٩٨ پارچە زەوی بۆ کەس و کاری شەھیدانی سەنگەر و ٢٦٧٤ پارچە زەوی بۆ زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت.

وەزیری شەھیدان گوتیشی: "وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندییان نیشاندا کە منحەی کەس و کاری شەھیدان کەم نەکرێتەوە، ھەروەھا بۆ کەس و کاری شەھیدانی شەڕی داعش ئیمتیازی پێویست وەدەگرن. ھەرچی دابەشکردنی زەوی و یەکەی نیشتەجێبوونە، بەھۆی بارودۆخی ناھەموارەوە تا ئێستا بۆ وەزارەتی شەھیدان نەگەڕاونەتەوە.

لەبارەی خوێندن و دابینکردنی کرێی خوێندنیش ئێمە ھەندێک قەرزمان لەسەرە، بەڵام ئێستا لە ھەوڵی دابینکردنی پارەی خوێندنی ساڵی ٢٠١٦ – ٢٠١٧ین بۆ کەس و کاری شەھیدان، لەگەڵ ئەوەی لە ھەندێک شوێن گوشار دەخرێتە سەر ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە تا ئێستا پارەیان نەدراوە".
مەحمود حاجی ساڵح گوتیشی: "ھەرچی کوڕ و کچی زیندانیانی سیاسین ئەوانیش پارەکانیان بۆ دابین نەکراوە کە نزیکەی ١٥ ھەزار زیندانی سیاسی لای ئێمە تۆمارکراون، بەڵام منحەکانی دیکەی تەندروستی و کۆمەڵایەتیان بۆ خەرج دەکرێت".
وەزیری شەھیدان بۆ رای گشتی راشیگەیاند: "لە ھەوڵداین کە زیندانیانی سیاسی و کەس و کاری شەھیدان بگوازینەوە بۆ سەر دەزگای شەھیدان کە بەپێی ماددەی ١٣٢ ئەو دەزگایە لێی بەرپرسیارە، ھەروەھا قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی کوردستان کە بە ٣٨٤ ملیار دۆلار خەمڵێنراوە و لە سەر دەستی حکوومەتی عیراق زیان بە کوردستان کەوتووە".


ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت