العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
یادی ٢٩ ساڵەی تاوانی کۆمەلکوژی گوندی کورێمێ


یادی ٢٩ ساڵەی تاوانی کۆمەلکوژی گوندی کورێمێ
٢٩ ساڵ لەمەوربەر لە ٢٨/٨/١٩٨٨ رژێمی لەناوچوو تاوانێکی تری خستە سەر کۆی ئەو تاوانانەی کە دەرحەق بە گەلی کوردستان ئەنجامی دابوون، لە چوارچێوەی پرۆَسەی بەدناوی ئەنفالدا و لە قۆناغی ھەشتەم و کۆتایی ئەم پرۆسەیەدا کە سنوری بادینانی گرتوە گوندی کورێمی لەو رۆژەدا تاوانێکی درندانەی رژێمی بەخۆیەوە بینی، ھاوشێوەی پرۆسەکانی تر و بە بەرنامەیەکی داریژراو پیاوانی رژێم خەڵکی بێ چەک و دیفاعی گوندی   کورێمێان لە دەڤەری دوسکی کۆ کردەوە و ژن و منداڵ و پیاو و پیر و پەرکەوتەیان لێک جیا کردەوە و لە بەردەم کەس و کاری و خەڵکی کوند ٣٣ لە پیاوانی ئەو گوندەیان بە درندانەترین شێوە گولەباران کرد، لەو کۆمەلکوژیەدا ٦ کەس رزگاریان بوو ھەروەک خۆیان باسی دەکەن تا تاریکی شەو بەبرینداری لەناو لاشەی شەھیداندا خویان حەشار داوە و دواتر بە برینداری رزگاریان بوو، یەک لەو رزگار بوانە دواتر دەکەوێتەوە دەست رژێم و لە قەلای نزارکێ ھەروک دیلەکانی ئەو قەلایە باس دەکەن بە شێوەیەکی زۆر درندانە بە بلوک و دار شەھیدی دەکەن.
دوای راپەرێنە مەزنەکەی ١٩٩١ روفاتی پیرۆزی ئەو شەھیدانە لە گۆرێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە و دواتر ھەر لە گوندی کورێمێ بەخاک سپێدرانەوە و ئەو چەند رزگار بووەش بوونە شاھید حالێکی زیندووی پەراوی دادگای باڵای تاوانەکان، ئەو کەیسەی بووە ھاندەر و پشتیوانێکی بەھێز تاکو کەیسی ئەنفال لە دادگای بالای تاوانی عیراق وەکو جینوساید بناسرێت، لەبەر ئەوەی ئەگەر لە کەیسەکانی تر و لە قوناخەکانی تری ئەنفالدا سەرانی رژێم بەھانەیان شەری ٨ ساڵە بوو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و دەیان گوت خەلکی کوردستان دەستی دوژمنیان راکیشاوەتە ناو سنور و پشتوانی ئیرانیان کردوە، ئەوە کاتی رژێم ئەو تاوانەی ئەنجامدا رێکەوتنی کۆتایی ھاتنی شەر ژمارە ٥٩٨ لەگەڵ ئیراندا ئیمزا کردبوو. 
لە چوارچێوەی پرۆسەکانی ئەنفالدا ١٣ کەس بەشێوەیەکی سەرسورھێنەر ھەروەک لەسەر زاری تەیمور و فەرەجی تۆبخانەو ئەوانی تر دەکێرنەوە رزگاریان بووە خوا ژیانێکی نوێ بۆ نووسون تاکو ببنە شاھید حاڵی ئەو تاوانە گەروەرەیی کە دادگای بالای تاوانەکانی عیراق بێ ھاوتا و بێ وینە ناوی دەبات.
تاوانێکی لەو جۆرە ھەردەم لە ھزر و بیری نەتەوەکەمان بە زیندووی دەمێنێتەوە و ھاندەرمان دەبێت بۆ ھەوڵ و تێکۆشان لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەکانمان و بەدی ھێنانی ئاواتی شەھیدان و زیاتر خزمەت کردنی کەس وکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و ھاندەرمان دەبێت بۆ زیاتر شەونخونی لەپێناو خۆشگوزەرانی خانەوادەی سەربەرزی شەھیدانمان
درود بۆ گیانی پاکی شەھیدانی گوندی کورێمێ وسەرچەم شەھیدانی پرۆسەکانی ئەنفال و شەھیدانی کوردستان.
سلاو بۆ رزگار بوانی کۆمەلکوژی کورێمی و پرۆسەکانی ئەنفال
 
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان
28/8/2017 

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت