العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ئه‌رك و ئامانجه‌كان
ياساى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
لە مەراسیمیکدا یادی دوو شەھیدی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەولێر کرایەوە


پێش نیوەڕۆی رۆژی ٢٣/٨/٢٠١٧ بە ئامادە بوونی بەریزان محمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و مورتەزا عەبادی سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئیران و لێپرسراوانی حزبی و حکوومی لە شاری ھەولێر یادی شەھیدان سەعید شبان گورجین رەزا نقش قرباغ کە سێ ساڵ بەر لە ئیستا لە شەڕێکی دژ بە تیرۆرستان لە نزیک شارۆچکەی مەخمور شەھید بوون.

لە سەرەتای مەراسیمەکەدا کە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد مورتەزا عەبادی سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئیران لە گوتەیەکدا بەخێرھاتنی میوانانی کرد و تیشکی خستە سەر ئەو ھاوکاریانەی کە لە رابردودا وڵاتەکەی پێشکەشی خەڵکی ھەرێمی کوردستانی کردووە و لە کاتە سەختەکاندا بەھانای خەڵکی کوردستان ھاتووە و شەھید بوونی ئەودوو شەھیدە درێژە پێدەری ئەو ھەماھەنگی بوو کە لە نێوان ئیران و کوردستاندا ھەیە.

لەلایەن خۆیەوە بەرێز محمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەناوی وەزارەتی کاروباری شەھیدان سەرەخۆشی خۆی بە خانەوادەی ئەو دوو شەھیدە و لەرێگای کۆنسولگەری ئیرانەوە بە رابەری کۆماری ئیسلامی ئیران راگەیاند.

ئاماژەی بەو خەبات و مێژووە ھاوبەشە کرد کە لە رابردوودا لە نێوان گەلی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئیراندا ھەبووە ھەر لە شەری ٨ ساڵەی نێوان عێراق و ئێران و دواتر لە کاتی ئەو راپەڕین و شۆڕشانەی کە گەلی کوردستان دژی رژێمی لەناوچوو بەرپای دەکرد و کۆماری ئیسلامی ئیرانش ھاوکاری وپشتوان بوو بەتایبەتی لە سنوری شارەزو و ھەڵەبجە، لە کاتی کیمیابارانی کردنی ھەڵەبجەش ئیران دەرگادانی سنووری بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە کردەوە و لە نەخوشخانەکانی خۆی چارەسەری پێشکەش بە خەڵکی لێقەوماو کرد و لە رێگای زومی کامیراکانی ئیرانەوە دونیای کەڕبووی ئەوکات لەوتاوانە گەورەیەی بەئاگاھاتن.

ھەر لە درێژی وتەیەکەیدا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئەوەی بەبیر ئامادە بوان ھێنایەوە کە ئیران لە شەری دژی داعشدا یەکەمین ولات بووە ھاوکاری گەیاندە ھێزی پێشمەرگە و پشت و پەنای گەڵەکەمان بووە لە دورخستنەوەی مەترسی ئەو تاقمە تیرۆرستیە لەسەر ھەرێمی کوردستان و شەھید بوونی ئەو دوو کەسەش باشترین ئاماژەی ھاوکاری کردنی ئیرانە بۆ ھەرێمی کوردستان لە شەری دژی داعشدا

ھەر لەمێنایەی ئەو مەراسیمەدا عەلی حوسین لێپرسراوی پەیوەندیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان وتەیەکی پێشکەش کرد.

شایانی بەبیر ھێنانەوەی ٣ ساڵ بەر لەئیستادا کاتی پێشکەش کردنی ھاوکاری کردنی کۆماری ئیرانی بە ھێزی پێشکەرگە لە شەری دژی داعش لە زیک شارەدێی مەخموور ٢ سەربازی ئێرانی شەھید بوون بە ناوەکانی سعید شبان گورجین و سعید نقش قرباغ شەھید بوون.

 
 

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت