العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ناساندنی جینویاسدی کوردانی ئیزیدی و پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینەکانی تر


لیژنەی باڵای ناساندنی جینویاسدی کوردانی ئیزیدی و پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینەکانی تر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازکرد

پێش نیوەرۆی رۆژی9/8/2017 لێژنەی باڵای ناساندنی جینوسایدی کوردانی ئیزیدی و پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینەکانی تر بە سەرپەرشتی بەرێز محمود حاجی سالح وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سەرۆکی لیژنە و ئامادە بوونی ئەندامانی لیژنەکە لە دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازکرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا بە بڕیار و خاڵەکانی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی رابردووی لیژنەکەدا چوونەوە و هەڵوەستەیان لەسەر پرسی سەردانی کردنی وەفدێکی لیژنەکە بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر بژاردەکانی تایبەت بە پێکهێنانی دادگای تایبەت بە جینوساید وگفتوگۆ کردن لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتیەکانی عیراقی اتحادی لەم بارەیەوە.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا بەرێوەبەری دەستەی لێکولینەوە و دیکومێنت کردن راپۆرتێکی تایبەت بە شێوازی کار کردن و بەشەکانی دەستەکەی پێشکەش کرد تێیدا تەئکیدی کردەوە کە لێکۆلینەوەکان بەشێوەی زانستی و لەسەر ستانداردی نێو دەوڵەتیە و پێرەوی یاسا کار پێکراوەکانی عیراق و نێو دەوڵەتی تێدا کراوە
هەروەک ئامارێکی تایبەتی لەسەر ژمارەی ئەو دۆسێیانە خستە روو کە تاکو ئیستا دەستەکەیان کاری لەسەر کردوە و رایگەیاندن،تاکو ئیستا ئەوان دۆسێیان بۆ زیاتر لە 2000 قوبانی شەری داعش کردۆتەوە ج ئەوانەی رزگار کراون و ئەوانەش کە وەکو شاهید حاڵ ئاگاداری تاوانەکانن یان قوربانی تاوانەکانن بە هەموو جۆرەکانیەوە و 1450 فورمیشیان لە کەمپەکان پر کردۆتەوە و ئامادەیە کە کاری لەسەر بکەن جاوەرێن کاتیان بۆ دیاری بکرێت و ئیفادەیان لێوەر بگیرێت.



ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت