العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ئه‌رك و ئامانجه‌كان
ياساى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ناوی زیندانیانی سیاسی بلاو دەکاتەوە .

وتەبیژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بۆ دەستەبەر کردنی شەفافیەت و دلنیا بوون لە ناوی زیندانیانی سیاسی ،
لە کۆبوونەوەیەکی نیوانیاندا وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و لیژنەی پێشمەرگە و جینوسای و شەھیدان و زیندانیاسی سیاسی پەرلەمانی کوردستان تەئکیدیا لەسەر ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش کردەوە.

نیوەرۆی رۆژی ١٧/١٢/٢٠١٤ وەفدێکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بە سەرۆکایەتی بەرێز مەحمود حاجی سالح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەندامیەتی بەرێوەبەرانی گشتی و راوێژکاری وەزارەت سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەگەڵ لیژنەی پێشمەرگە و جینوساید و شەھیدان و زیندانیاسی سیاسی پەرلەمانی کوردسان کۆبوونەوە.
بەرێوەبەری زیندانیانی سیاسی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان: ٧٩٨٤ زیندانی ناویان پشت راست کراوەتەوە و جاوەرێین ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر بکات

لە چوارچێوەی کاری بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانیانی سیاسی سەر بە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، بە ھەشت قوناغ ناوی ٥٢٥٦ زیندانی سیاسی پشت راستکراوەتەوە و رێکارە یاساییەکانیان بۆ تەواو کراوە.
٢٦٦ پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی سنوری دەوروبەری ھەولێر دابەش کرا

بە ئامادە بوونی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت وگوزار و نوێنەری وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و بەرێوەبەری زیندانیانی سیاسی لە وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان و ژمارەیەکی زۆری زیندانیانی سیاسی سیاسی پێش نیوەرۆی رۆژی ١٦/١٠/٢٠١٤ لە قەزای دەشتی ھەولێر ٢٦٦ پارچە زەوی بە شێوەی تیروپشک بەسەر زیندانیانی سیاسی سنوری دەوروبەری شاری ھەولێر دابەش کرا
تاکید لە ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان وەزارەتی کاروباری شەھیدان و لیژنەی پێشمەرگە و شەھیدان و زیندانیانی سیاسی پەرلەمان کرایەوە.

پێش نیوەرۆی رۆژی ٢٩/٩/٢٠١٤ بەرێز مەحمود حاجی سالح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە لیژنەی پێشمەرگە و شەھیدان و زیندانیانی سیاسی پەرلەمانی کوردستان .
منحه‌ی زیندانی سیاسی بۆ 271 زیندانی ئه‌نفال خه‌رج ده‌كرێت

حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان بریاری دا منحه‌ی زیندانی سیاسی بۆ 271 زیندانی ئه‌نفال خه‌رج بكات
له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان: تاكو ئێستا 1800 خانه‌واده‌ سودمه‌ندبوون له‌و 10%ی كه‌ له‌ پله‌ تایبه‌ته‌كان بڕدراوه‌ بوَ چاره‌سه‌ری نه‌خوَشی.
247 زیندانی سیاسی تر ناوه‌كانیان راست كراوه‌ته‌وه‌ ‌

له‌ درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان بۆ خزمه‌ت كردنی زیندانیانی سیاسی ,وه‌جبه‌یه‌كی تری زیندانیان كه‌ ژماره‌یان 247 زیندانی سیاسیه‌ ناوه‌كانیان پشت راست كراوه‌ته‌وه‌ و له‌م ماوه‌یه‌دا كۆی ئه‌م منحه‌یه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ هاو شێوه‌كانیان له‌ وه‌جبه‌كانی تر وه‌ریان گرتووه‌.
كۆنگره‌ی ناساندنی تاوانه‌كانی رژێم له‌ له‌نده‌ن ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و سێ رۆژ ده‌خایه‌نێ

به‌ دروشمی به‌ره‌وی دانان به‌ پێشێلكاری و تاوانه‌كانی رژێمی له‌ناوچوو و به‌ نێو نه‌ته‌وه‌یی كردنی ئه‌و تاوانانه‌ , سه‌عات 10ی سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی 12/1/2012 به‌كاتی له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا به‌ئاماده‌ بوونی به‌رێزان محه‌مه‌د شیاع السودانی وه‌زیری مافی مروڤی عیراقی و ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی چه‌ند رێكخراوێكی تایبه‌تمه‌ند له‌ بواری جینوساید و بریكاری سه‌فاره‌تی عیراقی له‌ بریتانیا و به‌ به‌شداری نزیكه‌ی 100 شه‌خصیه‌ عراقیه‌ و بریتانیه‌ . كۆنگره‌ی به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ رژێمی پێشوو ده‌رحه‌ق به‌ گه‌لانی عیراق ئه‌نجامی داون ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
بروسكه‌ی جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌


بروسكه‌ی پیرۆزبایی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیروز

بۆ كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان
ئاگادارییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان بۆ زیندانیه‌ سیاسیه‌كان

به‌پێ‌ بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران به‌ژماره‌ (7934) له‌ (25_7_2011) و ره‌زامه‌ندی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ وئابوری‌ به‌ژماره‌ (8614) له‌ (3_8_2011) به‌خه‌رج كردنی منحه‌ی مانگانه‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌و 262 زیندانه‌ سیاسیه‌ كه‌ ناوه‌كانیان هاوپێچی ئه‌م ئاگاداریه‌مانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند ناوه‌كانیان پشت راست كراوه‌ته‌وه...‌
ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت