العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
له‌ دیداریكیدا له‌كه‌ل توَری رێكخراوه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان: بوَ دابین كردنی موچه‌ داكوَكی كاری سه‌رسه‌ختی كه‌س وكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌بین.

نیوه‌روَی روَژی 5/6/2016 به‌رێز مه‌حمود حاجی صالح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی توَری رێكخراوه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان به‌ هوَی دواكه‌وتنی موچه‌ی كه‌س وكاری سه‌به‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و بوَ گه‌یاندنی یاداشتێك سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانیان كردبوو.
١٥٠ خانوو بەسەر خانەوادەی سەربەرزی شەھیدانی جینوساید دابەش کرا.

بە ئامادە بوونی بەرێز مەحمود حاجی سالح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و سەرۆکی یەکە ئیداریەکانی ناوەچەکە و چەند لێپرسراوێکی حزبی و حکومی و کەس و کار شەھیدانی جینوساید ، ئەمرۆ ١٠/٢/٢٠١٥ لە ناحیەی حەریر ١٥٠ خانوو بەشێوەی تیروپشت بەسەر وارسی شەھیدانی جینوساید دابەشە کرا، کە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و لە چوارچێوەی دابین کردنی ماف و امتیازاتی کەس وکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان دابینی کردبوون.
له‌ دوو مه‌راسیمی جیادا له‌ شاری سلیمانی

325 پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی و 420 پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر وارسی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر دابه‌ش كرا.
به‌ ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د 200 پارچه‌ زه‌وى به‌سه‌ر وارسى شه‌هیدانى سه‌نگه‌ر دابه‌شكرا

پێش نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ 11-9-2013 به‌ ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرى شه‌هیدان و شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و پارێزگارى هه‌ولێر و خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌زى شه‌هیدانى سه‌نگه‌ر له‌هه‌ولێر ، وه‌ك قۆناغى دووه‌م له‌كۆى سێ هه‌زار پارچه‌ زه‌وى كه‌بۆ وارسى شه‌هیدان له‌هه‌ولێر ته‌رخان كراوه‌ ئه‌مرۆ 200 له‌و پارچه‌ زه‌ویانه‌ به‌سه‌ر وارسى شه‌هدیان به‌تیروپشك دابه‌ش كرا
یاسای‌ ماف وئیمتیازی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان ده‌چێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ 7 ئایاری‌ ئه‌مساڵ یاسای ماف و ئیمتیازی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان هه‌موار كرایه‌وه‌ ، ئێستا وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان سه‌رقاڵی‌ ئاماده‌كردنی‌ رێنماییه‌ تاكو ئه‌و یاسایه‌ بخاته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
وەزارەتی شەهیدان سەرقاڵ دارشتنی پرۆژەیەكە بۆ قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتوانی ئەنفال‌و كیمیاباران

ئێوارەی ئەمڕۆ 2013/7/25، بەئامادەبوونی ئارام ئەحمەد وەزیری كاوباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان‌و قائمیقامی چەمچەماڵ‌و بەرێوەبەری ناحیەی قادركەرەم، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوانی چەمچەماڵ ئێوارە خوانێكی بۆ كەسوكاری ئەنفالكراوانی ناحیەی قادر كەرەم سازكرد.
ئاگادارییه‌ك بۆ وه‌رگرتنی زیاده‌ی موچه‌ی شه‌هیدان

به‌رێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی‌ هه‌ولێر ، داوا له‌ وارسی‌ سه‌ربه‌رزی‌ شه‌هیدانی‌ (سه‌نگه‌ر و جینۆساید و هاوڵاتی) ده‌كات سه‌ردانی‌ ئه‌و بانكانه‌ بكه‌ن كه‌ موچه‌ی‌ لێوه‌رده‌گرن به‌ مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و زیاده‌ی‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بریاری‌ له‌سه‌ر داوه‌ كه‌ بره‌كه‌ی‌ (150) هه‌زار دیناره‌ بۆ شه‌هیدانی‌ سه‌نگه‌ر و جینۆساید و (50) هه‌زار بۆ شه‌هیدانی‌ هاولاَتی‌ یه‌ .
ئاگادارییه‌ك بۆ وارسی به‌رێزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان

وه‌كو هه‌موو جارێك له‌ یه‌كه‌م مانگی هه‌موو ساڵێك وا پێویست ده‌كات وارسی سه‌ربه‌زری شه‌هیدان خۆیان سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی موچه‌ی شه‌هیدانه‌ و به‌هیج شێوه‌یه‌ك له‌م مانگه‌دا موچه‌ به‌ بریكار دابه‌ش ناكری.
دەرماڵە بە كچ و كوڕی شەهیدانی ناوچە دابڕێنراوەكانیش دەدرێت

بەختیار فەرەج، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،ڕای دەگەیەنێت، لەمەودوا دەرماڵە و پێشینەی هاوسەرگیری بە كچ و كوڕی شەهیدان لە ناوچە دابڕێندراوەكانیش دەدرێت.
رێژەكەی 100% ە

لە مەراسیمیكدا هاوكاری خوێندن بەسەر 494 كور و كچی شەهیدانی سنوری پارێزگاری سلێمانی دابەش
له‌ مه‌راسیمیكدا یادی 25 ساڵه‌ی كیمیاباران كردن و ئه‌نفال كردنی دوڵی مه‌له‌كان كرایه‌وه‌

له‌ مه‌راسیمیدا كه‌ ئێواره‌ی رۆژی 17/6/2012 له‌ نزیك گوندی بله‌ی خواروو له‌ دوڵی مه‌له‌كان سازكرا بوو، یادی 25 ساڵه‌ی كیمیاباران كردن و ئه‌نفال كردنی دوڵی مه‌له‌كان و بله‌ و دوڵی ئاڵانه‌ كرایه‌وه‌.
له‌ هه‌ولێر هاوكاری ته‌ندروستی به‌سه‌ر 300 خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی دابه‌ش كرا

به‌ چاودێری ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رۆژی 5/6/2012 له‌ هوڵی پیشه‌وا له‌ شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی هه‌ولێر هاوكاری ته‌ندروستی به‌سه‌ر 300 له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی پارێزگاری هه‌ولێر دابه‌ش كرد كه‌ له‌ 10% موچه‌ تایبه‌ته‌كانی دابین كرابوو.
له‌ یادی رۆژی ره‌واندزدا

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفال كراوان مونومێنتی شه‌هیدانی رواندزیكرده‌وه‌
تیروپشكی سه‌فری حه‌جی پیرۆز بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌وڵیر ئه‌نجام درا

رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 15/5/2012 كاتژمێر 10:30 سه‌رله‌به‌یانی به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری و ئاماده‌بوونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، ده‌ستكرا به‌ راكێشانی تیرۆپشكی سه‌فه‌ری حه‌ج.
یادی 25 ساڵه‌ی راپه‌رینی خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌

له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ به‌شداری وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و به‌پرسانی و خه‌ڵكی خۆراگری ناوچه‌كه‌، یادی 25 ساڵه‌ی راپه‌رینی خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌.
له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان: تاكو ئێستا 1800 خانه‌واده‌ سودمه‌ندبوون له‌و 10%ی كه‌ له‌ پله‌ تایبه‌ته‌كان بڕدراوه‌ بوَ چاره‌سه‌ری نه‌خوَشی.
هاوكاری چاره‌سه‌ر كردنی ته‌ندروستی به‌سه‌ر 38 خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سنوری كه‌ركوك دابه‌ش كرا

له‌ مه‌راسیمێكدا كه‌ به‌ ئاماده‌ بوون و چاودێری ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان له‌ شاری كه‌ركوك ئێواره‌ی ئه‌مرؤ 17/4/2012 به‌رێوه‌ چوو , هاوكاری ته‌ندروستی به‌سه‌ر 38 خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سنوری پارێزگای كه‌ركوك دابه‌ش كرا
په‌یامی‌ وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان سه‌باره‌ت به‌ یاده‌كانی‌ ئه‌نفال

داوا له‌ گشت لایه‌ن و ڕێكخراو و ڕاگه‌یاندن و دڵسۆزێك ئه‌كه‌ین كه‌ هاوكاربن له‌ گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی‌ ئه‌م په‌یامه‌و، ده‌ستپێكردن به‌ فه‌رهه‌نگێكی‌ نوێی‌ یادكردنه‌وه‌ی‌ شه‌هیدانمان كه‌ خزمه‌تی‌ سارێژكردنه‌وه‌ی‌ باری‌ ده‌روونی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌سوكاریان شه‌هیدان بكات و ببێته‌ مایه‌ی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ وشیاری‌ هاووڵاتیانمان و به‌ تایبه‌ت نه‌وه‌ی‌ نوێ‌، به‌رامبه‌ر به‌ شه‌هیدان و مێژووی‌ خه‌بات و قوربانی‌ گه‌له‌كه‌مان و كردنیان به‌ یادی‌ نیشتمانی‌ به‌ جۆرێ‌ كه‌ هه‌موومان كۆبكاته‌وه‌ بۆ خزمه‌تی‌ زیاتری‌ شه‌هیدان و كه‌سو كاریان و گه‌ل و ووڵاته‌كه‌مان سوپاسی‌ هاوكاری‌ و دڵسۆزیتان ده‌كه‌ین.
چه‌كی دروستكردنی خانووی خۆكرد به‌سه‌ر 103 وارسی ئه‌نفالی چه‌مچه‌ماڵ دابه‌شكرا

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 10/4/2012، به‌رێز ئارام ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د به‌شداری مه‌راسیمێك بوو كه‌ ته‌یایدا چه‌كی خانووی خۆكرد به‌سه‌ر 103 وارسی ئه‌نفالی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دابه‌ش كرا.
هاوكاری ته‌ندروستی به‌سه‌ر 60 خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سنوری پارێزگای دهۆك دابه‌ش كرا.

به‌ چاودێری ئارام ئه‌حمه‌د محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان , پێش نیوه‌رۆی رۆژی 30/3/2012 له‌ هۆلی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلام له‌ پارێزگای دهۆك هاوكاری چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی به‌سه‌ر 60 خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سنوری پارێزگای دهۆك دابه‌ش كرا.
12
ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت