العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
بە چاودێری بەریز مەحمود حاجی سالح وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان زانکوی ئەربیل یەکەم کۆنفرانسی تایبەتی بە جینوساید و یاسای نێو دەوڵەتی ساز کرد _____

رۆژی 31/5/2016 بە چاودێری بەرێز محمود حاجی سالح وەزیری کارباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ، زانکۆی ئەربیل یەکەمین کۆنفرانسیکی بە ناونیشانی جینوساید بە دیدی یاسای نێو دەوڵەتی بە بەشداری ژمارەیەک لە توێژەری بواری جێوساید ساز کرد.
لیژنەی شەھیدان و قوربانیانی و زیندانیانی سیاسی سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد.

دوای ئەوەی دوێنێ چەند بابەتێکی گرنگیی یاساییان لەگەڵ وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان تاوتوێ کرد سەر لەبەیانی ئەمرۆ لیژنەی شەھیدان و قوربانیان و زیندانیاسی سیاسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سەرۆکایەتی عەقیل عبدالحسین البزونی و بە ھاورێیەتی لیژنەیەکی تایبەتی وەزارەتی کاروباری شەھیدان سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد.
دوای ئەوەی ئیوارەی دوێنێ گەویشتنە شاری ھەولێر لیژنەی شەھیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ وەزارەتی کاروباری شەھیدان وئەنفالکراوان کۆبۆوە.

دوای ئەوەی ئیوارەی دوێنێ گەویشتنە شاری ھەولێر لیژنەی شەھیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ وەزارەتی کاروباری شەھیدان وئەنفالکراوان کۆبۆوە فوئاد عوسمان وەفدێکی لیژنەی شەھیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسەرۆکایەتی (عەقیل عبدالحسین البزونی) سەرۆکی لیژنەکە وە ئەندامانی لیژنە ئێوارەی رۆژی ١٧/٢/٢٠١٥ گەیشتە شاری ھەولێر لە لایەن وەفدێکی ھاوبەشی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و لیژنەی پێشمەرگە و شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان پێشوازیکران.
وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەست خۆشی لە تیمی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کرد.

دوای ئەوەی لە حەفتەی رابردوو لە ٤ گۆڕی بەکۆمەڵدا لە سنوری سەعدیە و جەلەولا روفاتی پیرۆزی ٤٠ قوبانی دەستی داعشیان دەرھێنا، رۆژی٢٠/١/٢٠١٥ بەرێزمەحمود حاجی سالح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفاکراوان پێشوازی لە تیمی کۆرەبەکۆمەڵەکان کرد بە سەپەرشتی بەرێز پەری نوری عەزیز.
وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و بەرێوەبەری رێکخراوی ICMP پلانی داھاتووی ئەم رێکخراوەیان تاوتوێ کرد.

پێش نیوەرۆی رۆژی ٨/١٢/٢٠١٤ بەرێز محمودی حاجی سالح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە دان کن بەرێوەبەری رێکخراوی نێو دەوڵەتی بۆ ون بوان icmp لە دێدارێکدا کە بەرێز پەری نوری عەزیز سەپەرشتیاری گۆرە بەکۆمەڵەکان ئامادەی بوو گفتوگۆ کرا لەمەر کارا کردنی ھاوکاری ئەم رێکخراوە لەبواری دوزینەوە و ناسینەوەی ونبوان.
گۆڕە بەکۆمەڵەکان ھەڵدەدرێنەوە

SNN: کامەران کەریم سەرجەم گۆڕە بەکۆمەڵەکانی جەلەولا و سەعیدیە و کوباشی لەلایەن وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم بەھاوکاری وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراقی ھەڵدەدرێنەوە.
ژماره‌ی‌ شه‌هیدانی‌ شه‌ڕی‌ دژ به‌ داعش ئاشكرا ده‌كرێت

وه‌زیری‌ شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوانی‌ هه‌رێم ئاشكرایده‌كات "تائێستا 700 پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی‌ دژ به‌ داعشدا شه‌هیدكراون". له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری‌ شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوانی‌ هه‌رێم ئاشكرایده‌كات "تائێستا نزیكه‌ی‌ 700 پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی‌ دژ به‌ داعشدا شه‌هیدكراون".
بۆ خیرا كردنی پڕۆسەی ناسینەوەی قوربانیانی ئەنفال

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان خولی بۆ تیمی تایبەتی هەڵدانەوەی گۆرە بەكۆمەڵەكان كردەوە
گۆری بە کۆمەلی قەزای دبس – کرکوک

گۆری بە کۆمەلی قەزای دبس – کرکوک روفاتی ( 104 ) منالی کورد و دوو ئافرەتی تێدا دۆزرایەوە ،دەگەرێتەوە بۆ شالاوەکانی ئەنفال کە رژێمی بەعسی دەرهەق بە گەلی کورد ئەنجامی دا کە زیاتر لە ( 180000) کەسی بێ سەر وشوێن کرد و ( 4000 ) گوندی خاۆور و وێرانکرد و لەگەل زەوی راست کران ، روفاتەکانی ئەم گۆرە بە کۆمەلە گواسترانەوە بۆ مۆنۆمێنتی چەمچەمال و بە خاک سپێردران .
گۆری بە کۆمەلی تۆپزاوا

سەربازگەی تۆبزاوە دەكەوێتە 15 كیلۆمەتری باشووری رۆئاوای كەركووك و لە پرۆسەكانی ئەنفالدا رێژیمی پێشوو كردبوویە گرتیگەیەكی گەورە و خەڵكی سڤیلی تێدا كۆ كردبووەوە و هەر گرتییەك لەوێ بمردایە، لە گۆڕەپانی سەربازگەكەدا دەنێژرا، ئەم گۆرە بەكۆمەڵە لە ئەیلوول/سێپتێمبەری 2009دا لەلایەن پسپۆڕانەوە هەڵ درایەوە و دەركەوت پرووسكی دەیان كەسی تێدایە لە سێ گۆری بە کۆمەل کە ٣٤ روفاتی تێدابوو کە لە فەرمانگەی توب عەدلی کەرکوک هەلگیراون .. بۆ بەرز ڕاگرتن و یادكردنەوەی ئەم قوربانییانە،وابریارە کە مۆنۆمێنتێكیش دروست بكرێ لەم ناوچەیە.
شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل

گۆرە بە کۆمەلەکان لە سەرتاسەری خاکی عراق بلاون و لە سەدا ٨٥% گۆرەکان تایبەتن بە کۆمەلکوژی کوردان
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون له‌گه‌ڵ وه‌فدیكی ئیرانی هاوكاری كردنی یه‌كتریان له‌ رووی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گوره‌ به‌كۆمه‌له‌كان تاوتوی كرد

پێش نیوه‌رۆی رۆژی 9/7/2012 ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفاكراوان پێشوازی كرد له‌ وه‌فدیكی بنیادی پاراستنی شوینه‌وار و كۆمیته‌ی گه‌ران به‌دوای بزر بووانی جه‌نگی كۆماری ئیسلامی ئیران.
بۆ خێرا تر كردنی پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆرە بەكۆمەڵەكان

كۆتایی هاتنی خولێكی تری تایبەت بە هەڵدانەوە گۆرە بەكۆمەڵەكان
هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان بۆ دروست كردنی تیمی تایبه‌تی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌رده‌وامه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوو مانگی رابردوو و به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی تیمی تایبه‌تی گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی 25 كه‌س ده‌ربریز و دامه‌زرێندران.
تیمەكانی وەزارەتی مافی مرۆڤی عیراقی لە ئیستادا سەرقالی دۆزینەوەی دوو گوڕی بە كۆمەڵن لە نەجەف و نزیك سەماوە

لە درێژەی ئەو هەوڵانەی دەدرێ بۆ دۆزينەوەی روفاتی قوربانیانی ئەو سەدان گۆرە بەكۆمەڵەی لە سەرتاسەری عیراق بوونیان هەیە.
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان به‌رده‌وامه‌ له‌ گه‌ران به‌دوای روفاتی قوربانیانی ئه‌نفال له‌ زنجیره‌ جیای حه‌مریندا

دوای ئه‌وه‌ی مانكی ئازاری رابردوو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان به‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراقی‌ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدرال روفاتی 159 قوربانی ئه‌نفالی له‌ زنجیره‌ جیای حه‌مرین ده‌رهێنا ،ز....
له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا روفاتی 730 ئه‌نفالكراو به‌خاك سپێردران

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 29-5 له‌مۆنۆمێنتی چه‌مچه‌ماڵ له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا روفاتی 730 ئه‌نفالكراو به‌خاكسپێردرا.
وتاری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ مه‌راسیمی پێشوازی روفاتی ئه‌نفالكراوانی مه‌هاری

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 28/5 له‌ سلێمانی مه‌راسیمی پێشوازیكردن له‌ روفاتی 730 ئه‌نفالكراوی ناوچه‌ی مه‌هاری ده‌ستیپێكرد، له‌و مه‌راسیمه‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
خه‌ڵكی كوردستان پێشوازی كرد له‌ئه‌نفالكراوانی گۆره‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی مه‌هاری

ئه‌مرۆ 28/5/2012، گه‌لی كوردستان له‌ رێوڕه‌سمیَكی شایسته‌دا پێشوازیان كرد له‌ ئه‌نفالكراوانی گۆره‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی مه‌هاری.
ئاگاداری مه‌راسیمی به‌رێخستنی رووفاتی 730 قوربانی ئه‌نفالكراوی ناوچه‌ی گه‌رمیان

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان رۆژی 28/5/2012 مه‌راسیمی به‌رێخستنی رووفاتی 730 قوربانی ئه‌نفالكراوی ناوچه‌ی گه‌رمیان به‌رێوه‌ ده‌بات و به‌و شێوه‌یه‌ گه‌لی كوردستان له‌و مه‌راسیمه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ بۆ به‌شداری پڕشكۆ و رێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی كاره‌ساتی ئه‌نفال.
12
ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت